بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێک لە هیندستان ١٦ کەس گیانیان لە دەستدا

ناوەندی هەواڵەکان

میدیاکانی هیندستان بڵاویان کردەوە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی مەترسیدار بەناوی “چاندیپور” لە وڵاتەکەمان ١٦ کەس گیانیان لە دەستداوە، دەشڵێن، لە ئێستادا ٣٧ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە بوونی هەیە و تا ئێستا هیچ چارەسەر و ڤاکسینێک بۆ نەخۆشییەکە نەدۆزراوەتەوە.

میدیاکانی هیندستان لەبارەى گیان لە دەستدانی ١٦ کەس بەهۆى ڤایرۆسێکەوە بەم شێوەیە زانیاریان خستەڕوو.

میدیاکانی هیندستان بڵاویان کردەوە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی مەترسیدار بەناوی “چاندیپور” لە وڵاتەکەمان ١٦ کەس گیانیان لە دەستداوە.

باس لەوەشکراوە، لە ئێستادا ٣٧ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە، کە زۆرترینیان لە ویلایەتی گوجاراتن و تا ئێستا هیچ چارەسەر و ڤاکسینێکیش بۆ نەخۆشییەکە نەدۆزراوەتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەم ڤایرۆسە لە ڕێگەی مێرووەکانەوە دەگوازرێتەوە وەک گەنە و مێش و مێشوولە.

جێگای ئاماژەیە، ڤایرۆسی چاندیپور بۆ سێەم جارە لە هیندستان بڵاودەبێتەوە، کە لە پێشتردا دوو جاری دیکە بڵاوبووەتەوە یەکەمینیان لە ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی چاندیپور بڵاوبووەوە و دواتر بەهۆی کوشندەییەکەوە هەر بەو ناوەوە ناسێندرا، پاشان لە ساڵی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٠٤ جارێکی دیکە بڵاوبووەوە و بووە هۆی گیان لەدەستدانی نزیکەی ٪٧٥ـی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

ڕ.ش

Comments are closed.