ڕووسیا: ٢٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینمان تێکشکاند

ناوەندی هەواڵەکان

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بڵاوی کردەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ئاسمانی دەریای ڕەش و نیمچە دوورگەی کریمیا و شارەکانی بێلگۆرد و بریانسک، سیستەمی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەمان ٢٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی تێکشکاند، دەشڵێن، هێرشی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا سەبارەت بە تێکشکاندنی ٢٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراین ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بڵاوی کردەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ئاسمانی دەریای ڕەش و نیمچە دوورگەی کریمیا و شارەکانی بێلگۆرد و بریانسک، سیستەمی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەمان ٢٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی تێکشکاند.

ئاماژە بەوەشکراوە، هێرشی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە.

جێگای ئاماژەیە، لە ٢٤ـی شووباتی ٢٠٢٢ـەوە، هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكراین دەستی پێكردووە و زیاتر لە دوو ساڵە جەنگ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا بەردەوامە و بەشێكی زۆری خاكی ئۆكراین، لەلایەن سوپای ڕووسیاوە دەستی بەسەردا گیراوە.

ڕ.ش

Comments are closed.