ناوەندى هەواڵەکان
کەمێک پێش ئێستا لەسەر ڕێگەى سەرەکى سلێمانى – عەربەت ڕووداوێکى هاتوچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسى دیکەش برینداربوون.
بەپێى زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا لەسەر ڕێگەى سەرەکى سلێمانى – عەربەت لە نزیک گوندى خەراجیان ڕووداوێکى هاتوچۆ ڕوویدا.
هەروەها، بەهۆی ڕووداوەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسى دیکەش برینداربوون.
هاوکات، ڕووداوەکە بەهۆى پێکدادانى دوو ئۆتۆمبێل بووە لە جۆرى تاکسى و شێرى.
ئ.م
Comments are closed.