بەغدا
عەلا نەشوع ڕایگەیاند، یەکێک لە هۆکارەکانى داگیرکارییەکانى تورکیا بۆسەر خاکى عێراق و هەرێم دەگەڕێتەوە، بۆ لاوازى حکومەتى عێراق، دەشڵێت، لەلایەن حکومەتى عێراقەوە هیچ هەڵوێستێک بەرامبەر هێرشەکانى تورکیا بوونى نییە.

عەلا نەشوع شارەزاى بوارى سەربازى لەبارەى هۆکارى داگیرکارییەکانى دەوڵەتى تورک بۆسەر باشوورى کوردستان و هەندێ ناوچەى دیکەى عێراق بە تایبەت لە سنوورى موسڵ بەمجۆرە بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.
ئەو شارەزا سەربازییە ڕایگەیاند، یەکێک لە هۆکارەکانى داگیرکارییەکانى تورکیا بۆسەر خاکى عێراق و هەرێم دەگەڕێتەوە، بۆ لاوازى حکومەتى عێراق.
دەشڵێت، لەلایەن حکومەتى عێراقەوە هیچ هەڵوێستێک بەرامبەر هێرشەکانى تورکیا بوونى نییە، کە بیسەلمێنێت بە جدى بەرگرى لە خاکى عێراق دەکەن.
جێگای ئاماژەیە، لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانى دەوڵەتى تورک لە سنوورى ئامێدى تا ئێستا ٢٠٨ گوند لەلایەن دانیشتووانەکەیەوە چۆڵکراون و لە بەرامبەردا هەردوو حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێم و عێراق بەرامبەر ئەو داگیرکارییانە هیچ هەڵوێستێکیان نییە.
ڕ.ش
Comments are closed.