ژنێک بە دەستی براکەی کوژرا

 

ناوەندی هەواڵەکان

لە دهۆک ژنێک لەلایەن براکەیەوە دەکوژرێت و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

شەوی ڕابردوو لە كۆمەڵگەی مێسێریكی سەر بە شارۆچکەی سێمێل لە سنووری پارێزگای دهۆک، ژنێک بە ناوی (ج.ج.م) كوژراوە، دوای گەیشتنی پۆلیس بە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوە، توانیان بكوژ دەستگیر بكەن.

پۆلیسی شارۆچکەی سێمێل ڕایگەیاندووە، شەوی ڕابردوو ژنێک لە کۆمەڵگەی مێسێریکی کوژراوە و پاش لێکۆڵینەوە لە ڕووداوە زانراوە کە بکوژ براکەیەتی و توانراوە دەستگیر بکرێت.

سەربارەت بە ڕووداوەکە پۆلیس ئاماژەی بەوە کردووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵ بکوژ بەردەوامی دەبێت.

لە مانگی تەمموزدا ئەمە دووەم ڕووداوی کوشتنی ژنانە، هاوکات شەش ژنیش بە شێوەیەکی گوماناویی کۆتایی بە ژیانیان هاتووە.

بە کۆی گشتیش لە حەوت مانگی ئەمساڵدا ٣٨ ژن کوژراون یاخود بە شێوەیەکی گوماناویی کۆتایی بە ژیانیان هاتووە.

ش. ئـ

Comments are closed.