هەرەئە ناسنامەی شەڕڤانێکی شەهیدی ئاشکرا کرد

ناوەندی هەواڵەکان

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند، بروسک مەیدانا، کە هەر لە ڕزگارکردنی شەهبا تا شەڕ لە دژی داعش و هەروەها بەرخودانی سەردەم لە عەفرین، بە سەرکەوتوویی سەرجەم ئەرکەکانی ڕاپەڕاند، لە عەفرین شەهید بوو.

هەرئە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، شەڕڤانێکیان بە ناوی بروسک مەیدانا (خالید شێخ دادا) لە ٢٣ـی تەمووز لە هەرێمی عەفرین شەهید بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی هەرەئەدا ئاماژە بەوە کراوە، یادی هەڤاڵمان بروسک مەیدانا بە بەرزی ڕادەگرین، کە ٢٣ـی تەمووزی ٢٠٢٤ لە هەرێمی عەفرین چووە کاروانی شەهیدانەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بروسک مەیدانا لە چەندین قۆناغی ئەستەم و دژواری شۆڕشدا بەشداربووە، هەر لە ڕزگارکردنی شەهبا تا شەڕ لە دژی داعش لە ساڵی ٢٠١٦ و هەروەها بەرخودانی سەردەم لە عەفرین و بە سەرکەوتوویی سەرجەم ئەرکەکانی ڕاپەڕاندووە و لە هەموو ژیانی شۆڕشگێڕیی خۆیدا هاوڕێیەتییەکی باش و درووستی پەیڕەو کردووە و بە دڵپاکی، لەخۆبوردەیی و خاکەڕایی هەم یارمەتیدەری هەڤاڵانی بووە و هەمیش جێگەی خۆشەویستی بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەیدا هەرەئە ئاماژەی بەوەش کرد، هەڤاڵ بروسک بە ژیان و تێکۆشانی خۆی میراتێکی بەجێهێشتووە، بەڵێن دەدەین کە شایەنی هاوڕێیەتی ئەو بین و شێوازی تێکۆشانی ئەو بکەینە بناغەی ئازادیمان، خاوەنداری و بەزیندوویی ڕاگرتنی میراتی شەهیدان تەنیا بە سەرکەوتن مسۆگەر دەبێت.

لە کۆتایشدا ڕایگەیاند، لەپێناو هێنانەدی ئاواتی شەهیدان و ئامنجەکانیان تێکۆشانێکی دژوار و بێ وچان دەگرینەبەر، لەسەر ئەو بنەمایانە، سەرەخۆشی لە هەموو گەلە وڵاتپارێزەکەمان و بەتایبەتی بنەماڵەی بەنرخی هەڤاڵمان بروسک دەکەین.

زانیاری لەبارەی ناسنامەی شەهیدەوە بەم جۆرەیە:

ناسناو: بروسک مەیدانا

ناو و پاشناو: خالید شێخ دادا

ناوی دایک: ئەمینە

ناوی باوک: محەمەد

شوێن و کاتی شەهیدبوون: هەرێمی عەفرین/ ٢٣ـی تەمووزی ٢٠٢٤

ب. ق

Comments are closed.