ناوەندی هەواڵەکان
لە دژی قەدەغەکردنی هەڵپەڕکێی کوردیی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، هیلالی زێڕین و تەڤ-چاند ڕایانگەیاند، لە چوارپارچەی کوردستان هەڵپەڕکێی ئازاد دەکەین.
هیلالی زێڕین و تەڤ چاند ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر دەستگیرکردنی چەند کوردێک، بەهۆی هەڵپەڕکێ کردنی کوردیی، دووپاتیان کردەوە لە چوار پارچەی کوردستان هەڵپەڕکێی ئازادی دەکەن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دووپاتیان کردەوە، لە چوار پارچەی کوردستان هەڵپەڕکێی ئازادیی مەزن دەکەن، ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن ئەندامی بەڕێوەبەری شانۆی چاند و هونەری باقی خەدۆ، لەیلا ئەحمەد خوێنرایەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەختکرایەوە ئەمانە هێرشێکن دژی چاند و نەریتی کولتوویی و وتیان: “ئێمە لە هەموو جێیەک چاندی خۆمان دەپارێزین و هەڵپەڕکێی ئازادی دەکەین”.
پاشان لە دەوری پەیکەری ژنی ئازاد هەڵپەڕکێ کرا.
ب.گ
Comments are closed.