“ئاکەپە دیسان لە ئیمراڵی یارییەکی نوێ دەکات”

سەڵاحەدین ئەردەم

وەک ئاشکرایە ئاکەپە ناتوانێت جارێکی دیکە هاوشێوەی ڕابردوو یارییەکانی بگێڕێت، ئاشکراشە ڕێبەر ئاپۆ ڕێگە بە کارێکی لەو شێوەیە نادات، هەرچی دەکەن ناتوانن فێڵەکانی خۆیان لەسەر ئیمرالی بەڕێوەببەن.

بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، لە ١٦ـی تەمووز لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنییدا ڕایگەیاند، کە دەسەڵاتدارانی ئاکەپە، داوایانکردووە لە بەرامبەر ئەنجامدانی دیداری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ خانەوادە و پارێزەرانی “هەندێک ئیمتیاز بدەن”، ئەمەش لەلایەن هەندێک شوێنەوە پێیان گەیشتووە کە جێی باوەڕیین، وتوشییانە : گەر پەکەکە ئەو داواکارییانە جێبەجێ بکات، ئەوا ڕێگە بە دیدار دەدرێت”، واتا ڕەواترین مافەکانی ڕێبەر ئاپۆ کراوە بە بابەتێکی مامەڵەی سیاسیی، بێگومان ئەم داخوازییە بێئەخلاقییە، بەواتای “داوای فیدییە” دێت، لەلایە، بەڕێوەبەریی کەجەکەوە ڕاستەوخۆ ڕەتکراوەتەوە.

ئەوەی لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا سەرنجی ڕای گشتیی گەلی کورد بۆ خۆی ڕاکێشا ئەم مژارە گرنگەبوو، ئەم پێشنیارە لە زۆر لایەنەوە بێئەخلاقییە، واتا و هۆکارەکانی گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، هەندێک ناوەندی وڵاتپارێزی کوردیش لەم بابەتەدا هەڵوێستی خۆیان ڕاگەیاند، ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە چالاکیی هەڵمەتی جیهانی ئازادیی بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تا دێت بەرفراوانتر دەبێت.

بە ڕاستیی لەلایەنی یاسایی و ئەخلاوییەوە مرۆڤ شتێک نادۆزێتەوە کە لەم بابەتەدا بیڵێت، تەنها مرۆڤ دەڵێت؛ لەناو فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە هیچ شتێک بە ناوی یاسا و ئەخلاقەوە نییە، جگە لەوە مرۆڤ دەتوانێت چی بڵێت؟ ئاشکرایە ئەو داوایەی ئاکەپە “داواکردنی فیدیەیە”، هەموو کەسێکیش ئەوە دەزانێت کە فیدییە بۆ ئەو کەسانە داوا دەکرێت کە دەڕفێندرێن و وەک دیل دەگیرێن، بۆیە بە داواکردنی فیدییە، دەسەڵاتدارانی ئاکەپە بە ئاشکرا  ئەوەیان قەبوڵ کردووە کە ‘ڕێبەر ئاپۆیان ڕفاندووە و لە ئیمرالییدا دیلیان کردووە’، تا ئێستا ئێمە دەمانوت کە بارودۆخی ئیمرالی بەمشێوەیەیە، بەڵام بەرپرسیارانی ئەو کارە هەمیشە ئەوەیان ڕەتدەکردەوە، ئێستا ئاکەپە خۆی ئەوەی قەبوڵ کردووە کە ڕێبەر ئاپۆ دیلکراوێکی سیاسییە و لە ئیمرالییدا ڕاگیراوە، ئەوەی کە سەرەتا پێویستە بیڵێین هەر ئەوەیە.

دووەمیش، دیارە کە هەڵمەتی ئازادیی نێونەتەوەیی هێندە دەسەڵاتدارانی ئاکەپەی شێت کردووە، کە بە زۆر و زۆرداری گۆشەگیریی بەڕێوەدەبەن، ئەمەش هەڵمەتی ئازادیی کە لە ١٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لەلایەن گەلی کورد و دۆستانییەوە بەڕێوەدەچێت دەیخاتە پێش چاو.

دیارە بەرپرسانی سیستەمی گۆشەگیریی، ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمرالی، لە سەرەتادا هەڵمەتی ئازادیی نێونەتەوەییان بە گرنگ نەبینیبوو، بەڵام دوای ئەوەی هەڵمەتی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لەناو وڵات و دەرەوەی وڵاتدا بە بڕیاردارییەوە بەڕێوەچوو و پێشکەوت. تایبەتمەندی هەرە گرنگی ئەو هەڵمەتە ئەوەبوو کە بەبێناوبڕ بەڕێوەچوو و بڵاوبوویەوە. ئەو هێزانەی کە لە ئاستی نێونەتەوەییدا خاوەنی ویژان و ئەقڵی کۆمەڵگەکانە بەبەهێزترەوە بەشدارییان لە هەڵمەتەکە کرد. هەڵمەتەکە لە ١٥ـی شوباتی ٢٠٢٤، لە ساڵوەگەریی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتییدا، بە ئەنجامدانی چالاکییە شەرمەزارییکردنەکاندا گەیشتە ئاستی هەرە بەرز و قۆناغی دەستپێکی تێپەڕاند، قۆناغی دووەم بە چالاکییەکانی ٨ـی ئادار و نەورۆز گەیشتە بەرزترین ئاست. بەرخۆدانی گەریلا لە ناوەندی زاپ، بارودۆخی بەرخۆدانی زیندانییان، چالاکییە جەماوەرییەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات کە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان بەبێ ناوبڕ بەڕێوەچوون، هەڵمەتیی ئازادییان هێندەی تر بەرزتر کردەوە و کریان بە هەڵمەتێکی هەمیشەیی.

بێگومان لایەنێکی گرنگی بەرخۆدان لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەدا ئەنجامدەدرێت بەشداربوونی ناوەند و کەسانی جیاوازبوو. لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بە هەزاران پارێزەر و سیاستمەدار بۆ ‘چوونە ئیمرالیی و ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ’ سەردانیان کرد. لەهەموو وڵاتانی ئەوروپا، ڕۆشنبیر، سیاسەتمەدار، نووسەر و کەسایەتیی ناسراو، لە سەرەتاشدا سەندیکاکانی کرێکاران و چەندین ناوەند بۆ چوونە ئیمرالیی نامەیان بۆ سی پی تی نارد. لەم دواییانەشدا ٦٩ براوەی خەڵاتی نۆبڵ، ناوەندی نێونەتەوەیی و کەسایەتیی بۆ داواکاریی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ نامەیان نارد و لەسەر ئەو بنەمایە هەوڵدانی گشتیی گەیشتە باڵاترین ئاست.

هەموو ئەمانە فشاری لەسەر ئەو هێزانە دروستکرد کە بەرپرسیاری سیستەمی قڕکردن، گۆشەگیریی و ئەشکەنجەن لە ئیمرالییدا و دەسەڵاردارانی ئاکەپەی تەنگاو کرد. ئەم ڕۆژەڤە بوو بە ڕۆژەڤی کۆمیتەی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان و داوای وەڵامێکی قایلکەر لە دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی تورک کرا. دەسەڵاتدارانی ئاکەپە لەسەر ئەو بنەمایە زۆر تەنگاوبووە، بینی کە ناتوانێت ئەو سیستەمەی ئێستا لە ئیمرالیی هەیە ناتوانێت چیدیکە بەردەوامی پێ بدات، بۆیە حسابی ئەوە دەکات کە هەندێک دەستکەوت بەدەستبخات و ئەم بارودۆخە بگۆڕێت. وەک ئەوەی بڵێت ‘مادام دەبێت ئەم بارودۆخە بگۆڕم، با لە بەرامبەر ئەوەدا هەندێک شت بەدەست بهێنم’ دەیەوێت بازرگانیی بکات. ناتوانێت بۆ هیچ کەسێکی ڕوونبکاتەوە کەماوەی ٤١ مانگە هیچ پەیوەندییەک لەگەڵ ئیمرالییدا نییە. ئەنجامی هەڵمەتی جیهانیی ئازادیی ئەمەیە. ئەمەش دووەمین خاڵی گرنگە.

بێگومان لێرەدا خاڵێک هەیە کە دەبێت ببینرێت. وەک ئاشکرایە کە ئاکەپە وەک پێشتر ناتوانێت بە ئاسانی یاریی ئەنجامبدات. ئاشکرایە ڕێبەر ئاپۆ ڕێگە بە هەوڵدانی لەمشێوەیە نادات. هەرچی دەکەن ناتوانن فێڵەکانی پێشتریان لەسەر ئیمرالی بەڕێوەببەن. دەیەوێت بە ڕێگەی دەروربەرەوە ئەم ڕەوشە تێپەڕێنێت. ڕێبەر ئاپۆ لەم بابەتانەدا زۆر هەستیارە و بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بە فێلێکی لەو شێوەیە نادات. دەبێت هەموو کەس و هەموومان لەم ڕەوشە باش تێبگەین، بە هەستیارییەوە نزیک ببینەوە و ڕێگە بە فێڵەکانی ئاکەپە نەدەین.

بێگومان لە پشت هەوڵەکانی ئاکەپەوە دەبێت مرۆڤ بە دوای هۆکارە جیاوازەکانیشدا بگەڕێت. بۆ نموونە بە ڕێگەی ئەندامی شەڕی تایبەت هاکان فیدان و پەدەکە درۆی ‘پەکەکە لە هەولێر بازاڕی سووتاند’ بڵاوکردەوە و ویستیان هێرشی داگیرکاریی لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کە لە ئاستی لکاندندان بیشارێتەوە. ئێستاش بە ڕێگەی هەمان هێز درۆی ‘پەکەکە لە تەواوی عێراقدا بڵاوبووەتەوە و مەترسییدارە’ بڵاودەکەنەوە و هەوڵ دەدەن ناڕەزایەتییەکان لە بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکان و سیاسەتی لکاندن کەم بکەنەوە. بە ڕێگەی ڕووسیا داوای چاوپێکەوتن لەگەڵ بەشار ئەسەد بکەن و زەمینێکی نوێ بۆ هێرشە داگیرکارییەکانی باکوور- ڕۆژهەڵاتی سووریا بئافرێنن.

ئایە هەموو ئەمانە واتای چییە؟ لە سیاسەتی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لەسەر سووریا بە تەواوی تێکچووە. بەشێوەیەکی ئاشکرا دەبینن کە ڕووداوە نوێیەکان کە لە سووریا ڕوودەدەن ئەوان تەنگاو دەکات. هەروەها هەروەها بەهۆی بەرخۆدانی گەریلاوە ناتوانن هێرشە داگیرکاریی و لکاندنەکانی سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا سەربخەن. ڕاستییش ئەوەیە کە لەو شوێنانەی ئێستا هەن شکاون. دەبینن کە ئەگەر شەڕ درێژە بکێشێت ئەوا لە عێڕاق و دەرەوەشدا ناڕەزاییەکان زیاتر دەبن.

بە کورتی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و هەم لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هێرشی کۆمەڵکوژیی ئەنجام دەدەن، بەڵام بە ئاسانی ناتوانن ئەنجام بەدەست بخەن. لە هەردوو لایەنی سیاسیی و سەربازییشدا تەنگاو بوونە. نازانن چی بکەن، نازانن چۆن لەم بارودۆخە ڕزگاریان ببێت. لە ڕێ و ڕێبازێک دەگەڕێن کە لەو قوڕەی تێی کەوتوون ڕزگاریان ببێت و دەیانەوێت بە دزیکردن لە ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە ئەنجام بەدەستبخەن. ڕۆشنبیران و سیاسەتمەدارانی جیهان هەمیشە دەڵێن ‘هەموو کەسێک پێویستی بە فکری ڕێبەر ئاپۆ هەیە’. دیارە لە هەموو کەس زیاتر هێزە قڕکەرەکان پیویستیان بەوە هەیە. دیداری ڕێبەر ئاپۆ بە سەودا و مامەڵەی وەک فیدییەوە گرێ دەدەن، ڕوونە کە ئەوان لە هەموو کەس زیاتر پێویستیان بە ئەنجامدانی دیدار هەیە. بە دزینی فکری ڕێبەر ئاپۆ دەیانەوێت لەو قوڕەی تێیچەقیون لە عێراق و سووریا خۆیان ڕزگار بکەن.

لە کۆتاییدا دەڵێین: پەکەکە لە هیچ شوێنێک مەترسیی و هەڕەشە نییە بۆ سەر هیچ هێزێکی دیموکراتیک. ئەم ڕاستییە بە تایبەت بۆ تورکیا، سووریا، عێراق و ئێرانیشە. بۆ گەلانی ئەو وڵاتانە مەترسی نین، چونکە پەکەکە هێزی چارەسەریی دیموکراتیکە. بەدەر لەوە لە هموو شوێنێک مەترسیی سەرەکیی هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپە-پەدەکە-داعشە. دەبێت هەموو کەسێک ئەم ڕاستییە بزانێت. هەروەها ئەم هاوپەیمانییە لەگەڵ هێرشە کۆمەڵکوژییەکان پەنا بۆ هەموو درۆ و فێلێک دەبات، دەیانوێت ئەوانەی دەرەوەی خۆیان هەڵبخەڵەتێنن. دەبێت گەل و هێزە دیموکراتییەکان لەم بابەتەدا هەستیار و هۆشیار بن و هەموو جۆرە درۆ و فێڵێک تێکبدەن.

سەرچاوە: یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا

Comments are closed.