ناوەندى هەواڵەکان
تەلارى پزیشکى ئاکار بڵاوى کردەوە، کۆمەڵێک میوە هەن زۆر بەسوودن بۆ تەندوروستى پێست، لەوانەش هەڵوژە، ئەنەناس، قۆخ و ترێ.
تەلارى پزیشکى ئاکار لەبارەى ئەو میوانەى بەسوودن بۆ تەندرووستى پێست ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە، کە دەقەکەى بەمجۆرەیە:-
یەکەم– هەڵوژە، چونکە دەوڵەمەندە بە فایبەر، ماگنیسیۆم، پۆتاسیۆم، کالیسیۆم و ڤیتامینەکانی کەی و ئەی هەر بۆیە شارەزایان بە یەکێک لە باشترین میوەکانی دادەنێن بۆ پێست.
دووەم– ئەنەناس، لەگەڵ ئەوەی خواردنی لە بەیانیاندا بەسوودە بۆ پێست، لە هەمان کاتدا دانانی پارچەیەک لەم میوەیە لەسەر پێستی سووتاو یارمەتیدەر دەبێت بۆ لابردنی پێستە مردووەکان و پاککردنەوەی دەموچاو.
سێیەم– قۆخ، گەر دەتەوێت پێستت بدرەوشێتەوە، ئەوە پێویستە ماسکی سروشتی بە بەکارهێنانی قۆخ بۆ ڕوخسارت ئەنجام بدەیت.
چوارەم– ترێ دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسید و ماددەی (ڕێسڤێراترۆڵ)، توێژەران دەریانخستووە، کە ئەم ماددەیە پێست لە تیشکی سەرو وەنەوشەیی دەپارێزێت و لە هەمان کاتدا ڕێگری لە توشبوون بە شێرپەنجەی پیست دەکات.
ئ.م
Comments are closed.