ناوەندی هەواڵەکان
بۆ بەبیرهێنانەوەی شەهید “هێڤی گابار” گرووپی ئامارا، نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی “هیوای من” بڵاوکردەوە، کە هەریەک لە پەلشین مونزور و فرات باران هەڵبەستیان بۆی ئامادەکردووە.
گرووپی ئامارای کەوانەی زێڕین، کە لە پۆلێک ژنی شۆڕشگێڕ لە چیا ئازادەکانی کوردستان پێکدێن، نوێترین بەرهەمی خۆیان بە ناوی “هیوای من” بڵاوکردەوە.
گۆرانییەکەی بۆ چوارەمین ساڵوەگەڕیی شەهیدبوونی گوڵستان ئاکسۆی ناسراو بە “هێڤی گابار”، کە لە ٢٦ـی تەمووز ٢٠٢٠، لەو کاتەی چارەسەریی بریندارییەکەی وەردەگرت شەهیدبوو، ئامادەکراوە.
هەڵبەستی گۆرانییەکە لە لایەن هەریەک لە فرات باران و پەلشین مونزورەوە ئامادەکراوە.
هەروەها پەلشین مونزور میوزیکی گۆرانییەکەی ئامادەکردووە و ماوەی گۆرانییەکە ٣:٤٩ خولەکە.
لە بارەی ژیانی شەهید هێڤی گابارەوە، خۆزان هارون، ئەندامی گرووپی ئامارا، کە میکسی گۆرانییەکەی کردووە وتی: بەداخەوە هەڤاڵ هێڤی لە ساڵی ٢٠١٥ـدا لە شەڕی سەرێکانی بە سەختی بریندار دەبێت و بۆ وەرگرتنی چارەسەر دەچێتە ئەوروپا، لەوێ هەست بە غەریبایەتی خۆی دەکات، لە خەونی ئەوەدا بوو جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ کوردستان و تا کۆتا هەناسەی خۆی تێکۆشان بکات، بەڵام بەداخەوە لە ئەوروپا بەم حەسرەتەوە گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشدا لە پێناو بە ژیانییکردنی یادی شەهید هێڤی وەک گرووپی ئامارا گۆرانییەکمان بۆ ساڵوەگەڕی یادکردنەوەی ئامادە کرد و وتی: بۆ بەبیرهێنانەوەی یادی شەهید هێڤی، ئەم گۆرانییەکام ئامادەکرد، جارێکی دیکە هەڤاڵ هێڤی و هەموو هەڤاڵان کە گیانی خۆیان بەخشی بە ڕێزدارییەوە یاد دەکەینەوە، ئەم گۆرانییە پێشکەشی هەڤاڵ هێڤی، هەڤاڵانی شەهیدمان و هەموو هەڤاڵانی تێکۆشەرمان دەکەین.
ب. جـ
Comments are closed.