ڕۆژەڤ

ئەمڕۆ ١٠ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژى ئێزدییەکان لەلایەن چەتەکانى داعش تێدەپەڕێت.

کاتژمێر ٥ـی ئێوارە، لە ڕێکخراوی ئازادبوون لە شاری سلێمانی، بە درووشمی (١٠ ساڵە ئازارەكانی شەنگال ساڕێژ نەبوون) ڕێكخراوەكانی بواری جینۆساید بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ١٠ ساڵەی كۆمەڵكوژی ئێزیدییەكان كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ساز دەكەن.

٣ـی ئاب، کاتژمێر ١٠ـی بەیانی لە هەموو سنووری پارێزگای سلێمانیدا، بە مەبەستی دەربڕینی هاوخەمی بۆ ئێزیدییەکان، خولەکێک بە بێدەنگیی دەوەستێت و هاتووچۆ لە هەموو ڕێگا سەرەکییەکاندا ڕادەگیرێت.

گۆشەگیرى سەر ڕێبەر ئۆجالان لە ئەوروپا و جیهان بووەتە ڕۆژەڤێکى سەرەکى و بەو بۆنەیەوە چالاکی جۆراو جۆر بەڕێوە دەچێت.

دژایەتى دەوڵەتى تورک بۆ گەلى کورد بەردەوامە و لەو چوارچێوەشدا هەڵمەتێکى بۆ دەستگیرکردنى ئەو کەسانە دەستپێکردووە کە لە ئاهەنگەکاندا گۆرانى کوردى دەڵێن و هەڵپەرکێى کوردى ئەنجام دەدەن.

پەدەکە هاوکارو چاوساغی سەرەکی دەوڵەتى تورکە لە هێرشە داگیرکارییەکانی بۆسەر هەرێمى کوردستان و لەو چوارچیوەشدا بە هاوکارى پەدەکە دەوڵەتى تورک بەشێکى خاکى هەرێمى داگیرکردووە.

ئەمڕۆ ٢٨٤ ڕۆژ بەسەر ڕفاندنى سلێمان ئەحمەد تێپەڕ دەبێت.

بەرخۆدانی بێوێنەی گەریلاکانی ئازادیی لە ئاسمان و زەمینەوە لە دژی سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە.

هێرش و داگیرکاری و بۆردوومانەکانی دەوڵەتى تورک بۆسەر باشووری کوردستان زۆر زیادی کردووە و چەکی کیمیاییش بەردەوام بەکاردەهێندرێت لە دژی گەریلا.

ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان بەردەوامە.

ناکۆکییەکان لەبارەى هەڵبژاردنى پارێزگارى کەرکووک بەردەوامە.

شەڕى نێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە و تا ئێستاش لەبارەى ئاگربەست نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە گرتنەوەی پشکی ئاوی عێراق.

Comments are closed.