سلێمانی
لە چوارچێوەی دەربڕینی هاوخەمییەکان بۆ گەلی ئێزدی هەروەها بەپێی بڕیارى سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە تەواوی پارێزگاکانی عێراقدا، بۆ ماوەی خولەکێک هاتوچۆکردن وەستێنرا، هەروەها، لە پارێزگای سلێمانی لە زۆرینەی ترافیک و ڕێگا جووت سایدەکاندا، تەواوی هاوڵاتییان و شۆفێران خولەکێک بە بێدەنگی وەستان.
ئەمڕۆ، لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە دەیەمین ساڵیادى کۆمەڵکوژیی و جینۆسایدی گەلی شنگال لەلایەن چەتەکانى داعشەوە، هاوڵاتییان و شۆفێران بە مەبەستی دەربڕینی هاوخەمیی خولەکێک بە بێدەنگی وەستان.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری ماوەبەسەرچووى سلێمانی، ڕایگەیاند، سەرکۆنەی ئەو تاوانانە دەکەین کە بەرانبەر بە تەواوی مرۆڤایەتی کرا لە ناوچەی شنگال و هیوادارین چیتر تاوانی لەو جۆرە دووبارە نەبێتەوە.
هەروەها لە تەواوی پارێزگای سلێمانی و دامودەزگاکان و ڕێگا سەرەکییەکان، بۆ دەربڕینی هاوسۆزی و هاوخەمیی بۆ گەلی ئێزدیی هاتوچۆ بۆ ماوەی خولەکێک ڕاگیرا
ئەوەش لەکاتێکدایە، ١٠ ساڵ پێش ئێستا چەتەکانى داعش هێرشیان کردە سەر شنگال و دەوروبەرى بەهۆیەوە هەزاران کەس کۆمەڵکوژکران و سەدان هەزارى دیکەش ئاوارەبوون.
ئ.م
Comments are closed.