لە بەغدا سیمپۆزیۆنێک بۆ تاوتوێکردنی لەشکرکێشییەکانی دەوڵەتی تورک ڕێکخرا

بەغدا

ناوەندی عێراق بۆ کاروباری ستراتیژی، بە ئامادەبوونی گرووپێک لە کەسانی شارەزا و پسپۆڕی سیاسی و ئەمنی لە شاری بەغدا سیمپۆزیۆنێکی تایبەتى سازکرد بە مەبەستى تاوتوێکردنی مەترسیی لەشکرکێشی دەوڵەتی تورک لەسەر خاکی عێراق و هەرێم.

ئەمڕۆ لە بەغدا سیمپۆزیۆنێک سازکرا، تیایدا باس لە هۆکارەکانی لەشکرکێشی دەوڵەتی تورک و دەرئەنجامەکانی کرا.

ناوەندی عێراق بۆ کاروباری ستراتیژی، بە ئامادەبوونی گرووپێک لە کەسانی شارەزا و پسپۆڕی سیاسی و ئەمنی لە شاری بەغدا سیمپۆزیۆنێکى سازکرد بە ناونیشانی “مەترسی لەشکرکێشییەکانى تورکیا لە باکووری عێراق، هۆکارەکان و کاردانەوەکانی”.

هاوکات، تیایدا گفتوگۆ کرا لە بارەی هۆکارەکانی دەستپێکردنی ئەو لەشکرکێشەی دەوڵەتی تورک بۆ ناو خاکی عێراق، هەروەها باس لەو کاردانەوەکانی حکومەتی عێراق بەرپرسانی حزبە سیاسییەکان کرا لە بەرامبەر ئەو داگیرکاریانەدا.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ٣٠ـی حوزەیرانی ئەمساڵ، هاشتاگی “تورکیا_دهۆک- داگیردەکات” ببوە بابەتی سەرەکی و ترێند لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس”  بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکان و دەستدرێژی دەوڵەتی تورک بۆ سەر پارێزگاکە، لە کاتێکدا هەردوو حکومەتی عێراق و حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێم بێدەنگیان هەڵبژارد لە بەرامبەر ئەم داگیرکاریانەدا.

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ـەوە تا ئەمڕۆ دەوڵەتی تورک بەشێوەیەکی بەرچاو داگیرکارییەکانی لە عێراق زیادکردووە، هەروەها سەدان هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە و چەندیدن بنکەی سەربازی لە ناوچەکەدا درووستکردووە، ئەمە بەدەر لەوەی ٧٦٪ـی پارێزگای دهۆکی داگیرکردووە و ڕۆژانەش گوند بە هاوڵاتیان چۆڵدەکات و بەهۆی هێرشەکانییەوە ئاگری فراوان دەکەوێتەوە.

ڕ.ش

Comments are closed.