تەندرووستی سلێمانی هۆشداریی بە هاوڵاتییان دەدات

ناوەندى هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی خۆپارێزی تەندرووستی سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى سكچوون و ڕشانه‌وه پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، پێویستە هاوڵاتیان دووربکەونەوە لە خواردنی سەر عەرەبانە، دەشڵێن، تانكى ئاوى خواردنه‌وه‌ى ماڵه‌كانتان پاك بكه‌نه‌وه‌ لایه‌نى كه‌م به‌ شه‌ش مانگ جارێك و ده‌بێت به‌رده‌وام سه‌رداپۆشراوبێت.

بەڕێوەبەرایەتی خۆپارێزی تەندرووستی سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى سكچوون و ڕشانه‌وه پەیامێکی بڵاوکردەوە، کە بەمجۆرەیە:-

یەکەم- تانكى ئاوى خواردنه‌وه‌ى ماڵه‌كانتان پاك بكه‌نه‌وه‌ لایه‌نى كه‌م به‌ شه‌ش مانگ جارێك وه‌ ده‌بێت به‌رده‌وام سه‌رداپۆشراوبێت.

دووەم- پێویسته‌ سه‌وزه‌و میوه‌ به‌باشى بشۆرێته‌وه‌ به‌ مادده‌ى په‌رمه‌نگه‌ناتى پۆتاسیۆم یان به‌ خوێ یان هه‌ر پاكژكه‌ره‌وه‌یه‌كى تر پاشان ئاوێكى زۆرى پێدابكه‌.

سێیەم- خواردنى سه‌ر عه‌ره‌بانه‌ و ده‌ست گێره‌كان مه‌خۆن بۆ پاراستنتان له‌ نه‌خۆشى.

چوارەم- دڵنیابه‌ له‌سه‌رچاوه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ ته‌نها ئاوى به‌لوعه‌ یان بوتڵ كراوى كارگه‌كان به‌كاربهێنه‌ بۆ خواردنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئاوى بیرت به‌كارهێنا به‌باشى بیكۆڵێنه‌ پاشان به‌كارى بهێنه‌.

پنجەم-بەردەوام شۆردنی دەستەکان

پێش نان خواردن، ئاماده‌كردنى خواردن، شیرپێدانى دایك بۆ كۆرپه‌كه‌ى، ئاماده‌كردنى خواردن و شیر بۆ منداڵ و به‌كارهێنانى ده‌رمان.

پاش توالێت، نان خواردن، هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ نه‌خۆش، پاككردنه‌وه‌ى منداڵه‌كه‌ت.

داواش لە هاوڵاتیان دەکەین، له‌ كاتى توشبوون به‌ سكچوون و ڕشانه‌وه‌، شله‌مه‌نى زۆر بخۆن و سه‌ردانى نزیكترین مه‌ڵبه‌ندى ته‌ندرووستى بكه‌ن.

ئ.م

Comments are closed.