ئەمڕۆ یەنەکە و کوتلەى بابلیۆن لەگەڵ سوودانی کۆدەبنەوە

ناوەندی هەواڵەکان

بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ، لیستی کەرکووک هێز و ئیرادەمانە “یەنەکە” و کوتلەی بابلیۆن لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە.

بەپێی زانیاری سەرچاوە ناوخۆییەکان ئەمڕۆ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ یەنەکە و کوتلەی بابیلۆن لە ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک کۆدەبێتەوە.

هەروەها، کۆبوونەوەکە لەسەر بانگهێشت و داوای سوودانی خۆیەتی و لە میانی خێراکردنی ڕێکارەکانە بە مەبەستى پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک.

جێگای ئاماژەیە، حەوت مانگ بەسەر هەڵبژرادنی ئەنجوومەنى پارێزگاکانی عێراقدا تێدەپەڕێت و تا ئێستا حکومەتی خۆجێی کەرکووک پێکنەهێنراوە و پارێزگارێکی بۆ دیاری نەکراوە.

لای خۆیانەوە بەرپرسانی یەنەکە چەند جارێک دووپاتیانکردووەتەوە، کە پۆستی پارێزگارى کەرکووک بە مافی خۆیان دەزانن بەو پێیەی خاوەنی زۆرترین کورسی ئەنجوومەنەکەن.

لە بەرامبەرادا پەدەکە و بەرەی تورکمانی هاوپەیمانی عەرەبی نوێنەرایەتی دەوڵەتى تورک دەکەن و تا ئەم ساتە بوونەتە بەربەست لە بەردەم هەڵبژاردنى پارێزگارێکى کورد بۆ شارەکە.

ڕ.ش

Comments are closed.