ناوەندی هەواڵەکان
هەپەگە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکیی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا لە بۆتان و زاپ حەوت داگیرکەری دەوڵيتی تورک سزادران، سێ کامێرای چاودێری و سێ خێمە لەناوبران.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لەبارەى هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی کیمیایی لە دژی گەریلاکانی ئازادیی، ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
هەپەگە ڕایگەیاندوە، لە ڕاگەیەندراوی ٣١ـی تەمووزدا ڕامانگەیاندبوو، کە لە ئەنجامی هێرشی دوژمندا لە ٢٥ـی تەمووزی ٢٠٢٤ بۆ سەر گۆڕەپانی کاتۆ خەلیلا لە هەرێمی بۆتان ئەندامانی گیانبازی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان هەڤاڵانمان بەندا ئامەد، دەستینا بۆتان و باران خەملین تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون، سەبارەت بە زانیارییەکانی هێزەکانمان پەیوەست بەو ڕووداوە؛ ڕۆژی ٢٥ـی تەمووز لە ئەنجامی ڕاپۆرتی خائینێک لە سەرلەبەیانیدا لە دژی ئەو گۆڕەپانەی هەڤاڵانمانی تیایدا دەمانەوە، ئۆپراسیۆنێک دەستیپێکرد و هەڤاڵانمان بەندا، دەستینا و باران لە دژی ئەو ئۆپراسیۆنە بە ئازایەتیەکی بەرزەوە بەرپەرچیان دایەوە و تا کاتژمێر ١٤:٠٠ بە قارەمانێتیەوە خۆڕاگرییان کرد و جەنگان.
هەپەگە ئاماژەى بەوەشکردوە، لەو شەڕە دژوارەدا دوو داگیرکەر سزادران، سوپای داگیرکەری تورک کە دەرەقەتی تێکۆشانی هەڤاڵانمان نەهات کە بە قارەمانێتی شەڕیان دەکرد و نەیتوانی بگاتە هیچ ئەنجامێکی و زیانی گیانی بەرکەوت، بۆ چەندین کاتژمێر ئەو گۆڕەپانەی کە هەڤاڵنمانی تێدا دەمایەوە لە ڕێگەی فڕۆکەی شەڕ و هەلیکۆپتەرەوە بۆردوومان کرد، هەڤاڵانمان بەندا، دەستینا و باران لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانەی چەند کاتژمێری خایان، تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون.
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: لە سێ چالاکیی گەریلاکانى یەژاستار و هەپەگەدا لە ڕۆژانی ٢ و ٣ـی ئاب لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ پێنج داگیرکەری دیکە سزادران و سێ کامێرای چاودێری و سێ خێمە لەناوبران.
هاوکات هەپەگە ڕوونیکردەوە، لە ١ـی ئاب تونێلەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ١ و ٢ـی ئابدا گۆڕەپانەکانی قەلە، شەهید شەریف، بەربزن، شاخی شەهید هێمن، شاخی شەهید هاوار و لۆلان لە هەرێمی خواکورک، گۆڕەپانەکانی دەشتی کافیا، ڕێبین، دێرەش و هەفتەباخی هەڕێمی گارە، گۆڕەپانەکانی شێلازێ، گۆڕەپانی بەرخودانی سەرێ مەتینای هەرێمی مەتینا و گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛ بە گشتی ١٥ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردوومان کراون.
هەروەها لە ١ و ٢ـی ئاب لە گۆڕەپانی شاخی شەکیفی هەرێمی خواکورک و گۆڕەپانی بەرخودانی دەرگەلێی هەرێمی مەتینا بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کراون.
ب. ق
Comments are closed.