سەرکردەیەکی دیکەی حزبوڵا لە بۆردومانی ئیسرائیلدا کوژرا

ناوەندی هەواڵەکان

سوپای ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، بەیانی ئەمڕۆ هێزە ئاسمانییەکانیان ئۆتۆمبێلی بەپرسێکی چەکدارانی حزبوڵای لوبنانیان لە باشووری ئەو وڵاتە کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە ئەو بەرپرسە کوژراوە.

سەبارەت بە کوژرانی بەرپرسێکی گرووپی چەکداری حزبوڵا سوپای ئیسرائیل ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

سوپای ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ هێزە ئاسمانییەکانیان ئۆتۆمبێلی عەلی نەزی عەبد عەلی بەپرسی چەکدارانی حزبوڵای لوبنانیان لە ناوچەی بازورییەی باشووری ئەو وڵاتە کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە ئەو بەرپرسە کوژراوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی سوپای ئیسرائیل، ئەو کەسە بەرپرس بووە لە بەرەی باشووری چەکدارانی حزبوڵا، لەبەرامبەریشدا حزبوڵا کوژرانی ئەو سەرکردەیەی پشتڕاستکردەوە.

جێگای ئاماژەیە، لە ڕۆژی ١ـی ئەم مانگەدا پاش کوژرانی ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس ،عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئاینی ئێران فەرمانی هێرشکردنە سەر ئیسرائیلی دەرکرد، بەوهۆیەوە ماوەی چەند ڕؤژێکە گرژی و ئاڵؤزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر پەرەیان سەندووە، پێشبینی دروستبوونی جەنگێکی سەخت و گەورە دەکرێت.

ڕ.ش

Comments are closed.