ناوەندی هەواڵەکان
لەگەڵ زیادبوونی مەترسییەکانی درووسبوونی شەڕی گەورە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وڵاتانی ئهمریكا، بەریتانیا و ئەڵمانیا، ئەمڕۆ هۆشدارییان دا بە هاوڵاتیانیان، بۆ ئەوەی دەستبەجێ لوبنان بەجێبهێڵن.
ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئەمڕۆ شەمە داوای لە هاوڵاتییانی کرد بەپەلە هەر بلیتێک کە بەردەستە بەدەستی بهێنن و لوبنان بەجێبهێڵن، بەهۆی مەترسییەکانی ڕوودانی پێكدادانی سەخت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی فراوانبوونی جەنگی غەزەوە.
هاوكات حكومەتی بەریتانیا هۆشدارییەکی هاوشێوەی ئەمریكای دا بە هاوڵاتییانی و ڕایگەیاند، “پێویستە هەر ئێستا بڕۆن و بەپەلە لوبنان بەجێبهێڵن”.
لەلایەكی دیكەوە ئەڵمانیا بە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، “بەپەلە لوبنان بەجێبهێڵن، چونکە ئەگەری هەیە بەم نزیکانە گەشتە ئاسمانییەکان بۆ لوبنان لە فڕۆکەخانەی بەیروتەوە ڕابگیرێن.”
ب.گ
Comments are closed.