لە شنگال ڕێپێوانی “لە قڕکردنەوە بۆ ئازادیی و خۆبەڕێوەبەریی” بەڕێوەچوو

ناوەندی هەواڵەکان

هەزاران ئێزدیی بە پێشەنگایەتی خۆبەڕێوەبەریی شنگال، لە ناوەندی بازاڕ بە درووشمی “لە قڕکردن و کۆیلایەتییەوە بۆ ئازادیی و خۆبەڕێوەبەریی” ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا و لە ڕێپێوانەکەدا بەردەوام درووشمیان لە دژی خیانەتی پەدەکە و بۆ ستایشی بەرخۆدانی گەریلا دەوتەوە.

ئەمڕۆ لە شنگال ژیان وەستا، دوکان، کارگە، شوێنی کار و دامودەزگاکان داخران، لە کەسی تەمەن حەوت ساڵانەوە تا ٧٠ ساڵی، گەلی ئێزدیی بەشداری چالاکی یادکردنەوەی ١٠ـەیەمین ساڵیادی جینۆساید بوون، تێیدا شەهیدان و قارەمانانی بەرخۆدانی پاراستن و ڕزگارکردنی شنگال بەبیرهێنرانەوە.

لە ناو کۆڵان و گەڕەک و شوێنە گشتییەکان چادر هەڵدرا و خێر بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشکرا.

هەروەها هەزاران ئێزدیی بە پێشەنگایەتی خۆبەڕێوەبەریی شنگال، لە ناوەندی بازاڕ بە درووشمی “لە قڕکردن و کۆیلایەتییەوە بۆ ئازادیی و خۆبەڕێوەبەریی” ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا و لە ڕێپێوانەکەدا بەردەوام درووشمیان لە دژی خیانەتی پەدەکە و بۆ ستایشی بەرخۆدانی گەریلا دەوتەوە.

کۆمەڵێک ژنی گەنجی ئێزدی، بۆ شەرمەزار کردنی، دیلگرتن و فرۆشتنی ژنانی ئێزدیی لە بازاڕەکاندا لەلایەن گرووپە جەتەکانی داعشەوە، جلی ڕەشیان پۆشی و خۆیان بە زنجیر بەستەوە و وێنەی ژنانی قوربانییان بەرز کردەوە.

ڕێپێوانەکە لەبەردەم ئەنجوومەنی گەل دەستی پێ کرد و هەتا بەردەم خوێندنگەی زەریفا عۆسێ (خوێندنگەی سوور) کە پێشتر وەک زیندان و شوێنی ئەشکەنجەدانی ئێزدییەکان بەکارهاتووە، بەردەوام بوو.

لە کۆتاییدا بەشداربووانی ڕێپێوانەکە لە شوێنی مەبەست کۆبوونەوە و بە خولەکێک وەستان بۆ ڕیزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان و وتنەوەی درووشم کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا.

ب.گ

Comments are closed.