کەشناسى هەرێم: خۆڵ دەبارێت و پلەکانى گەرما بەرز دەبنەوە

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێ پەڵەهەور لە ناوچەکانی باکووری هەرێم، دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی باشووری هەرێم و هەروەها پلەکانى گەرما بەرز دەبنەوە.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێ پەڵەهەور لە ناوچەکانی باکووری هەرێم و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی باشووری هەرێم و هەروەها پلەکانى گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٤٥ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٣٠ پلە دەبێت.

ئـ.م

Comments are closed.