“بێدەنگی و بێهەڵوێستى داگیرکارییەکانى تورکیا لە هەرێم زیاتر دەکات”

سلێمانی

بەشێک لە ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانی شاری سلێمانی ئاماژە بەوە دەکەن، هیچ بیانوویەک نییە بۆ هێرش و لەشکرکێشییەکانی خاکی کوردستان، بەڵکو ئامانجی دەوڵەتی تورک داگیرکردنی خاکی کوردستانە، دەشڵێن: بێدەنگی و بێهەڵوێستى حکومەت و لایەنەکان و هاوڵاتییان هێرشە داگیرکارییەکانى تورکیا لە هەرێم زیاتر دەکات.

دەوڵەتى داگیرکەری تورک ماوەی چەند مانگێکە هەزاران سەربازی بە زرێپۆش و چەکی قورسەوە بە قوڵایی ٤٠ کیلۆمەتر هێناوەتە ناو هەرێمی کوردستان و پەدەکەش چاوساغی و هاوکاری دەداتە دەوڵەتى داگیرکەر، ئامانجی ئەو هێرشانە داگیرکردنى خاکی کوردستانە نەک لەناوبردنى لایەنێک، بەڵکو لەناوبردنى هەموو گەلی کوردە ئەگەر بۆی بچێتە سەر لەو بارەیەوە ڕۆژنامەنووسان چالاکوانانی سلێمانی بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن.

زەردەشت جەلال
زەردەشت جەلال

زەردەشت جەلال چالاکوانێکی سلێمانییە و وتی: ئەو هێرش و داگیرکارییەی تورکیا دەیکات پێشلکردنی سەروەری خاکی عێراقە، پەلاماردانی تورکیا لەناو خاکی عیراقەوە نایاساییە ئەمانە ئەگەر وەڵام نەدرێنەوە، وەڵامی سیاسی یان دیبلۆماسی ئاکامی خراپ بەدوای خۆیدا دەهێنێت، ئەم هەنگاوانە دەوڵەتی تورکیا دەنێت لەمێژینەیە، بەقوڵای ٤٠کیلۆمەتر هاتۆتە خاکی هەرێمی کوردستان پێویستە لایەنە سیاسییەکان و حکومەتی فیدڕاڵی عیراق بێنە دەنگ پێویستە مامۆستایانی ئاینی و گەل هەڵوێستیان هەبێت بەداخەوەم ئەم هەڵوێستە وەک پێویست نییە.

وتیشی بەپێی یاسای نێودەوڵەتی تورکیا پێشلی سەروەری خاکی عێراقی کردوە پێویستە مامۆستایانی ئاینی لەمینبەرەکانەوە ئەو هێرش و لەشکرکێشیانەی دەوڵەتی تورکیا حەرام بکەن، هەموو خەڵکی کوردستان پێویستە هەڵوێستیان هەبێت و ناڕەزایەتی دەرببڕن، خەڵکی کوردستان دەتوانن لەمیحوەرەکانەوە کاربکەن بەداخەوەم بێدەنگی و بێهەڵوێستی حکومەتی عێراق و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەلالەتێکی مەترسیدارە بۆ ئەمڕۆ.

ئەو چالاکوانە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر لایەنێک خۆی بەنیشتمانپەروەر بەکورد بزانێت دەبێت هەڵوێستی هەبێت ناتوانیت بەزۆر لایەنێکی سیاسی والێبکەیت هەڵوێستی هەبێت ئەگەر خۆی بێهەڵوێست بێت،بەداخەوەم کۆمەڵێک ئاماژەی خراپ هەیە بەرامبەر هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکان بەرامبەر هێرش و لەشکرکێشییەکان، دەبێت گەل هەڵوێست هەبێت وەک ئەنجامدانی خۆپیشاندان و گردبوونەوەی جەماوەر

بە وتەى ئەو چالاکوانە ئەرکی حکومەتی عێراقە سنوورێک بۆ ئەو پێشێلکارییانە دابنێت لەبەر ئەوەی سەروەری خاکی عێراق کەوتووەتە ژێر هەڕەشە و مەترسییەوە، هیچ بیانویەک نیە بۆ هیرش و لەشکرکێشیەکانی خاکی کوردستان، بەڵکو ئامانجی دەوڵەتی تورک داگیرکردنی خاکی کوردستانە، داواش دەکەن هاوڵاتییان بە یەک دەنگى هەڵوێستیان دژ بەم هێرشانە ئەنجام بدەن.

بەختیار محەمەد
بەختیار محەمەد

بەختیار محەمەد چالاکوانێکی ترەو باس لەوە دەکات، تورکیا دەوڵەتێکی ئامانجدارە ئەو داگیرکارییەی لەسەر جوگرافیای باشووری کوردستان بەڕێوەی دەبات لە ڕابردووشدا داگیرکاری بەرفراوانی لەسەر ئەم ناوچەیە بەڕێوە بردووە لەدوای دەستپێکی سەدەی بیست دەوڵەتی تورکیا دەویست بەشێک لە عیراق بخاتە سەر میساقی میللی، بەڵام بۆی جێبەجی نەبوو هەتا ئێستاش خەیاڵەی لاماوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ ئەو باردۆخە هەستیارەدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا هەیە لە ڕووی سیاسی و جەنگ دەخوازێت، سوود لەوە ببینێت سیاسەتێکی مەترسیدار لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەبات، بە پاساوی هەبوونی گەریلاکانی پەکەکە لەباشووری کوردستان لەچوارچێوەیەدا دەیەوێت میساقی میللی بەدەست بێنێتەوە.

ئەو چالاکوانە دەشڵێت: پەکەکە زیاتر لە٥٠ساڵە لە بەرامبەر بزوتنەوەی ئازادیخوازدا شەڕ دەکات، بەڵام لای هەرکەس ڕوونە دەوڵەتی تورکیا ناتوانێت ئەو ناوچانە داگیربکات کە ئەمڕۆ پەکەکەی لێیە، بەڵام زۆرێکی باشووری کوردستان و عێراق داگیربکات ئەو مەترسیانەی هەیە ئێستا زیاتر لەسەر خەڵکی سیفل و کۆمەڵگای باشووری کوردستان هەیە لەداهاتوودا ئەم مەترسیانە گەورەتر دەبێت.

بەختیار محەمەد باس لەوە دەکات، لەماوەی ٣٢ساڵی رابردوو دەوڵەتی تورکیا دژایەتی بۆ ئەو کیانەی خۆی لەهەرێمی کوردستاندا دروست بووە نەشاردۆتەوە، دژایەتی سیستەمی خۆبەڕێوەبردنە لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکات وەک دەستکەوتێک گەلی کورد بە تێکۆشانی خۆی بەدەست بهێنێت، هەموو کات ئەوە دووپات دەکەنەوە ڕێگە نادەن ئەزمونێکی وەک هەرێمی کوردستان لەعێراقدا هەیە جارێکی تر بەسەر ئەواندا تێپەڕێت، لەو چوارجێوەیەدا دەوڵەتی تورکیا هیچ دەسکەوتێک لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هیچ دەوڵەتێکدا نە لەعێراق و سوریا وئێران بۆ کورد بەڕەوا نابینێت بەمەترسی بۆ سەر خۆی دەبینێت دژایەتی خۆشیان نەشاردوەتەوە.

هـ.ح

Comments are closed.