بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە
ناوەندى هەواڵەکان
بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٨١ ملیۆن و ١٤٧ هەزار ٤٩٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٥ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٥ ملیۆن ٣٤٧ هەزار و ٤٩٣ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٨١ ملیۆن و ١٤٧ هەزار و ٤٩٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٥ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٥ ملیۆن و ٣٤٧ هەزار و ٤٩٣ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٩ هەزار و ٧٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .
ئ.م
Comments are closed.