ناوەندى هەواڵەکان
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوى کردەوە، ئاگرێكى فراوان لە سنوورى پیرەمەگرون و بازیان کەوتەوە و لە ئەنجامیشدا ١٠٠ دۆنم لە پوش و پاوان و داری سرووشتی سووتان.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا لە پەیجى تایبەت بەخۆیان لە فەیسبوک بڵاویان کردووەتەوە، بەهۆکارێکى نادیار ئاگرێكى فراوان لە گوندى کانى سوورى سەر بە شارەدێى پیرمەگرون کەوتەوە و بەهۆیەوە ٥٠ دۆنم لە پوش و پاوان سووتان.
دەشڵێن، بەهۆى تەزووى کارەباوە ئاگرێکى فراوان لە بازیان کەوتەوە و بەهۆیەوە ٥٠ دۆنم لە پوش و پاوان و دارى سروشتى سووتان.
باس لەوەشکراوە، بەهاوکارى دانیشتووانى ناوچەکە و تیمەکانى ئاگرکوژێنەوە توانراوە ئاگرەکان کۆنتڕۆڵ بکرێن.
ئ.م
Comments are closed.