ناوەندی هەواڵەکان
لە ڕاگەیەندراوێکدا هەپەگە ئاماری مانگی تەمموزی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکردوە، لە ٢٠٥ چالاکیی ئاسمانی و زەمینی گەریلادا درۆنێکی هێرشبەر، ٢ هێلیکۆپتەر خراونەتەخوارەوە و ٥٦ داگیرکەر سزرا دراون، کە یەکێکیان پلەی باڵاى سەربازى هەبووە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، لە ڕاگەیەندراویکدا ئاماری هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چالاکییەکانی گەریلای لە مانگی تەمموزدا ڕاگەیاند.
هەپەگە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە یادکردنەوەی فەرماندەی فیدای نەمرمان هەڤاڵ زیلان- زەینەب کناجی و وەفاداری بۆ ئەو، پێیان نایە مانگی تەممووزەوە، لە مانگی تەممووزدا بەرخودانی ڕۆژووی گەورەی مردنی ١٤ـی تەممووز ئەنجامدراوە، لەسەر هێڵی هەڤاڵ کەمال پیر، محەمەد خەیری دورموش، عەلی چیچەک و عاکیف یەڵماز پێداگری کرا و بەرخودان پەرەی پێدرا، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان مانگی تەممووز لە بەرامبەر هەموو جۆرە هێرشەکانی سوپای تورک لە باکووری کوردستان تا هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە هەموو شوێنێک خۆڕاگرییان کرد و ئاستێکی گرنگی بەرخودانی خوڵقاند.
ڕاشیانگەیاند، سوپای تورک لەگەڵ بۆردوومان و ئۆپەراسیۆنی بێشومار لە باکووری کوردستان، هەرێمەکانی پاراستنی مەدیاشی دووجار بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی، ٥٦ جار بە چەکی کیمیایی و ٦٤ جاریش بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کرد و جارێکی دیکە تاوانی جەنگی ئەنجامدا، هێزەکانمان لە بەرامبەر هێرشەکانی سوپای تورک بە تەکنیکی شەڕی ئاسمانى و زەمینی، ڕۆحی فیدایی ئاپۆییان بەرزکردەوە، لە تاکتیکی گەریلا، ڕێگە و ڕێبازی جموجۆڵ و چالاکییان قووڵتر کردەوە، بەم جۆرە بەرپەرچیان دایەوە و پلانەکانی دوژمنیان تێکشکاند.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەیدا باسی لەوەشکردوە، لە مانگی تەممووزدا ئەندامی فەرماندەیی ئەیالەتی گابار هەڤاڵ هەرەکۆل –تانەت ئۆگمەن و هەڤاڵ ئەکین- چنار ئەحمەد کە بە فیداکاریەکی گەورەوە و رۆحی فیدایی ئاپۆیی پێشەنگایەتییان بۆ تێکۆشانمان لە باکووری کوردستان کرد، فەرماندەی هەرێمی کاتۆ هەڤاڵ بەندا –سەمرا ئایڤەردی، دەستینا –بشەنگ دورموش و باران –سەعیدخان سەنجەر، هەڤاڵ نەواڵ-نودەم کورت، دژوار- سەردار دوشەرگە و ژیان –دارشین موسا کە پێشەنگایەتیان بۆ بەرخودانی مەتینا کرد، هەڤاڵانمان جانفەدا- ئیدریس، چنار جانفەدا- محەمەد ئەکرەم شێخۆ و سیدار – مەتین داغجی کە رۆحی بەرخودانی فیدایی لە زاپیان بەرزکردەوە، شەهیدبوون. ئێمە ئەو هەڤاڵانەمان کە لە سەر بنەمای هێڵی ١٤ـی تەممووز بە قارەمانێتی شەڕیان کرد و شەهیدبوون بە ڕێز و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە و بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە ڕێگەیان بەرنەدەین و ئامانجەکانیان بە دڵنیاییەوە بگەیەنینە سەرکەوتن.
لە بەردەوامیشدا ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاماژەی بەوەشکردوە، لە بەرخودانی مانگی تەممووزدا کە بە پێشەنگایەتی هەڤاڵانی شەهیدمان بەڕێوەچوو، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان پێرفۆرمانسێکی گرنگی شەڕیان نیشاندا و لە ئاسمان و زەمینەوە چالاکی کاریگەریان کرد، گورزی قورسیان لە سوپای تورکی داگیرکەر وەشاند، هێزەکانمان لە مانگی تەممووزدا درۆنێکی هێرشبەریان خستەخوارەوە، لەلایەن یەکینەکانی شەهید دۆغان زنار و شەهید ئاخین موشەوە ٢٧ چالاکی ئاسمانی ئەنجامدران، هەروەها بە چەندین تاکتیک گەریلا ١٧٨ چالاکی زەمینی بەئەنجام گەیاند؛ بە گشتی ٢٠٥ چالاکی ئەنجامدران.
دەشڵێت: لە ئاکامی چالاکیەکانی هێزەکانماندا لە ١٢ـی تەممووز لە ئاسمانی ئاسۆس درۆنێکی هێرشبەری جۆری ئاکسونگور کرایەئامانج و لە نزیک گوندی پیرزەلانی ناوچەی گەڤەری جلەمێرگ کەوتە خوارەوە، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ دوو هەلیکۆپتەری جۆری سکۆرسکی سەر بە سوپای تورکی داگیرکەر خرانەخوارەوە، لەو هلیکۆپتەرەی کە ١٠ـی تەممووز خرایەخوارەوە ١٠ داگیرکەر کە سەرفڕۆکەوان مستەفا شەن و فڕۆکەوانی یاریدەدەر شامیل سازیشیان لەناودابوو، بە سەختی برینداربوون.
هەپەگە ڕاشیگەیاند، سوپای تورک و میدیای شەڕی تایبەت سەبارەت بە چالاکی گەورە و بەهێزی گەریلا کە بە بەڵگە و دیمەن نیشان درا، هیچ لێدوانێکیان نەدا، بە بێدەنگی خۆیان ویستیان زیانە گیانیە قورسەکانیان و کاریگەری چالاکیە سەرکەوتووانەکانی گەریلا بشارنەوە، بەڵام هێزەکانمان بێ وچان درێژەیان بە چالاکی کاریگەری خۆیاندا، لە مەتینا بە ڕێبازی سابۆتاژ چالاکییان کرد و لە ئەنجامدا لە ناوەندی فەرماندەیی جموجۆڵی داگیرکەری لە زاپ و مەتینا ئەفسەر بە پلەی یاربای پیادە (موقەدەم/سەرهەنگ دووەم) عەبدوڵا دەمیرکان و ئەفسەرێک بە پلەی جێداری یەکەم و ئەفسەرێکی دیکە بە پلەی جێدار (مولازم) کەلەگەڵیدابوون سزادران، سوپای تورک دوای چەندین ڕۆژ و لە نیوەشەودا دانی بە زیانە گیانیەکانی خۆیدانا.
لە کۆتایشدا ئاماژەی بەوەکردوە، پێرفۆرمانسی شەڕ و بەرخودانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە بە گیانی فیدایی ئاپۆیی لە مانگی تەمووزدا بە ئەنجام گەیشت، وەک ئاڵقەیەکی بەرخودانی گرنگ چووە ناو مێژووی تێکۆشانمانەوە، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە هەستی فیداکاری گەورەی خەیری دورموش و بە بڕیارداری بەهێزی کەمال پیرەوە کە بێپسانەوە درێژەیان بە تێکۆشانی ئازادیدا و نیشانیاندا کە خاوەنداری لە ئەرکی پێشەنگایەتی خۆیان دەکەن.
زانیاری ورد و بەرفراوان لەسەر ئاماری شەڕی مانگی تەمووز بەم جۆرەیە:
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر
هێرش بە فڕۆکەی شەڕ: ٣٤٥
هێرش بە هێلیکۆپتەر: ٥٢
هێرش بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی: ٢
هێرش بە تەقەمەنی قەدەغەکراو: ٦٤
هێرش بە درۆنی بۆمبرێژکراو: ١
هێرش بە چەکی کیمیایی: ٥٦
هاوڕێیانمان کە شەهیدبوون
ژمارەی ئەو هاوڕێیانەمان کە شەهیدبوون: ١١
چالاکیەکانی گەریلا
چالاکی ئاسمانی گەریلا: ٢٧
چالاکی زەمینی گەریلا: ١٧٨
کۆی چالاکیەکانی گەریلا: ٢٠٥
کوژراوەکانی دوژمن
ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی سزادران: ٥٦
ئەو داگیرکەرە پلەدارانەی سزادران: ٢
ئەو داگیرکەرانەی برینداربوون: ٤٦
ئەو کەرەستە سەربازیانەی لەناوبران
درۆنی هێرشبەری ئاکسونگور: ١
هێلیکۆپتەری سکۆرسکی: ٢
ئۆتۆمبێلی سەربازی جۆری کیرپی: ٦
ئۆتۆمبێلی سەربازی زرێپۆش: ١
کرێن: ٢
بارهەڵگر: ٢
جبەخانە و تەقەمەنی: ٢
درۆنی بۆمبڕێژکراو: ٦
کۆنتینەر: ١
کامێرای چاودێری حەراری: ١٥
مۆڵگە: ١٢
خێمە: ٧
بۆمبهاوێژ: ١
پرۆژێکتۆر: ١
ئەو کەرستە سەربازیانەی گورزیان لێدرا
هێلیکۆپتەری سکۆرسکی: ١
ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی سەربازی: ١
حەفارە: ٢
کۆنتینەر:١
مۆڵگە: ١٥
ب. ق
Comments are closed.