ناوەندى هەواڵەکان
دکتۆر زیرەک ئەنوەر دەڵێت، پشکنینی دەستنیشانکردنی پێشوەخت بۆ شێرپەنجەی سییەکان جۆرێکی پشکنینە لە رێگای سی تی سکانی سنگ بە بەکارهێنانی بڕێکی کەمی تیشک ئەکرێت بۆ دۆزینەوەی هەر گرێیەک ئەگەر هەبێت لە سییەکان.
دکتۆر زیرەک ئەنوەر، پسپۆڕى نەخۆشییەکانى سنگ و دڵ و بۆرییەكانی خوێن لە نووسینێکدا ئاماژە بە پشکنینی دەستنیشانکردنی پێشوەخت بۆ شێرپەنجەی سییەکان دەکات و دەقى نووسینەکەى بەمجۆرەیە:-
پشکنینی دەستنیشانکردنی پێشوەخت بۆ شێرپەنجەی سییەکان چییە؟
پشکنینی دەستنیشانکردنی پێشوەخت بۆ شێرپەنجەی سییەکان جۆرێکی پشکنینە لە رێگای سی تی سکانی سنگ بە بەکارهێنانی بڕێکی کەمی تیشک ئەکرێت بۆ دۆزینەوەی هەر گرێیەک ئەگەر هەبێت لە سییەکان.
مەبەست لەم پشکنینە چییە؟
مەبەست لەم پشکنینە دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی سییەکانە لە قۆناغێکی سەرەتایی کە تیایدا چارەسەری خێرای نەخۆشییەکە ئاسانترە.
پێویستە کەى ئەم پشکنینە ئەنجام بدەین؟
پێویستە ساڵانە ئەنجام بدرێت بۆ ئەو کەسانەی کە نیشانەکانی نەخۆشیەکەیان نیە، بەڵام ئەم خاڵانەیان تێدا بەدی ئەکرێت:
یەکەم- تەمەن لە نێوان ٥٠ بۆ ٨٠ ساڵ.
دووەم- جگەرەکێشان لە ئێستادا یان واز هێنان لێی لە ماوەی ١٥ ساڵی رابردوو.
سێیەم- کێشانی یەک پاکەت جگەرە رۆژانە بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ یان دوو پاکەت رۆژانە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ.
ئ.م
Comments are closed.