ناوەندی هەواڵەكان
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بڵاوی كردەوە، هێزەكانیان توانیان دەستی بەسەر شارۆچكەی نۆڤۆسلێڤكا پێرشا لە پارێزگای دۆنێتسك بگرن، هەروەها لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، فڕۆكەیەكی جەنگی ئۆكراینی سو-٢٧ خراوەتە خوارەوە.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بارەی دەستبەسەرداگرتنی شارۆچكەیەكی نوێ لە پارێزگای دۆنێتسك و خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی جەنگی ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئۆپەراسیۆنەكانی دوو ساڵی ڕابردوودا هێزەكانی ڕووسیا زیاتر لە هەزار و ٩٠٠ سەربازی ئۆكراینی كوشتووە، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەكاندا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، دەستی بەسەر شارۆچكەی نۆڤۆسلێڤكا پێرشا لە پارێزگای دۆنێتسكدا گیرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزەكانی ڕووسیا توانیویانە، فڕۆكەیەكی جەنگی ئۆكراینی سو-٢٧ و دەیان فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بخەنە خوارەوە.
جێگەی ئاماژەیە، چەند ڕۆژێك لەمەوبەر ڕووسیا كۆنترۆڵی تەواوی خۆی بەسەر شارۆچكەی لینینسكۆی سەر بە پارێزگای دۆنێتسك ڕاگەیاند و پێگەی تاكتیكی خۆی لە هێڵی پێشەوە باشتر كرد.
لەگەڵ پێشڕەوی هێزەكانی ڕووسیا لەم بەرەیەدا، سوپای ئۆكراین لەم دواییانەدا دانی بەوەدانا كە هێزەكانی ڕووسیا قورسترین هێرشیان لە نزیك شاری پۆكرۆڤسك لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەكە دەستپێ كردووە، ئەمەش هەڕەشە لە ڕێگایەكی سەرەكی دەكات كە كیێڤ بەكاریدەهێنێت بۆ گەیاندنی پێداویستییەكان بۆ ئەو هێزانەی كە ڕووبەڕووی هێزەكانی ڕووسیا دەبنەوە.
هـ.ئ
Comments are closed.