ناوەندی هەواڵەکان
لە سەرەتای جەنگی غەزەوە ١٠ هەزار سەربازی ئیسرائیلی کوژراون و برینداربوون و ئاماری جیاوازیش لەسەر ژمارەی کوژراوانى سوپای ئیسرائیل بڵاودەکرێنەوە.
بەپێی زانیاری ڕۆژنامە ئیسرائیلییەکان، لە سەرەتای جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە لە کەرتی غەزە تا ئێستا ١٠ هەزار هەزار سەربازی ئیسرائیلی کوژراون و برینداربوون.
ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلی ئاماری سەربازە کوژراو و بریندارەکانی وڵاتەکەی لە سەرەتای جەنگی نێوان وڵاتەکەی و حەماسەوە لە کەرتی غەزە ئاشکرا دەکات.
لە ئاماری ئەو ڕۆژنامەیەدا هاتووە، لە سەرەتای جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە لە کەرتی غەزە تا ئێستا ١٠ هەزار هەزار سەربازی ئیسرائیلی کوژراون و برینداربوون.
باسی لەوەشکرد، مانگانە نزیکەی هەزار سەرباز پەیوەندی بە ڕیزەکانی ئیسرائیلەوە دەکەن بە مەبەستی چاکسازی و پڕکردنەوەی سوپای ئیسرائیل.
هەروەها بەپشت بەست بە زانیارییەکانی دەستەی پەخشی ئیسرائیلی، لەو ژمارەیە زیاتر لە ٧٠٠ سەربازی ئیسرائیلی کوژراون و زیاتر لە نۆ هەزاریشیان بریندارن.
لە کۆتایشدا یەدیعۆت ئەحرۆنۆت ئاماژەی بەوەشداوە، کە لەناو سوپای ئیسرائیلدا ناڕەزایەتیەکی زۆر هەیە بەهۆی ئەوەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە چووتە پشووی یاسادانانەوە و بەبێ ئەوەی هەمواری یاسای درێژکردنەوەی سەربازی بکات، کە نێوان دوو ساڵ هەشت مانگەوە بۆ سێ ساڵدایە.
ڕ.ش
Comments are closed.