ناوەندی هەواڵەکان
لە شاری ئۆگوستوس پلاتز لە ئەڵمانیا، بە پێشەنگایەتی گرووپ و ڕێکخراوە ئازادیخوازەکانی ئەڵمانیا، ١٠ـەیەمین ساڵیادی جینۆسایدی شنگال و خیانەتی پەدەکە بە ڕێپێوانێک شەرمەزار کرا.
ئەمڕۆ چالاکوانان و وڵاتپارێزان لە شاری ئۆگوستوس پلاتز لە ئەڵمانیا، بە پێشەنگایەتی گروپەکانی وۆمێن دیفێند ڕۆژئاوا، گێمینسام کائمفێن، ژانگ فراون کۆمۆن، کاتکاڵس ئۆف لایپزیگ و زۆرا بۆ یادکردنەوەی قوربانیانی جینۆسادی شنگال لە ناوەندی شارەکە کۆبوونەوە.
لە دوای خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە قوربانییانی شنگال چەند وتار پێشکەش کران و ڕایانگەیاند، کە بەهۆی هێرشی داعشەوە، دوای ئەوەی پەدەکە خەڵکی شنگالی بێچەک و بێ بەرگریی بەجێهێشت، لە قڕکردندا دەستدرێژی کرایە سەر هەزاران ژنی ئێزدی و لە بازاڕەکاندا فرۆشران.
هەروەها لە چالاکییەکەدا، سڵاو لەو شەڕڤان و گەریلایانە کرا، کە ئێزدییەکانیان لە جینۆساید ڕزگار کرد.
لە دوای وتارەکان چالاکوانان دەستیان بە ڕێپێوان کرد و تا وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی لایپزیگ بەردەوام بوون.
دواتریش لە وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی لایپزیگ، بڵاوکراوەیان دابەشکرد و چالاکییەکە بە وتنەوەی درووشم کۆتایی هات.
ب. ق
Comments are closed.