ئێران لەبارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنیەوە لە دادگا دۆسیەی کردەوە

ناوەندی هەواڵەکان

ئێران ڕایگەیاند، سەبارەت بە کوشتنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە دادگا دۆسییەی یاساییان کردووەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دەرچووە کە تێوەگلاون یان تۆمەتبارن بەو هێرشە.

جێگری سەرۆکی دادگەری ڕژێمی ئێران سادق ڕەحیمی ڕایگەیاند، کە لەبارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس، لە دادگا دۆسیەیان کردووەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، فەرمانی دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دەرچووە کە تێوەگلاون یان تۆمەتبارن بەو هێرشە، هەروەها ئیسماعیل هەنیە لە وڵاتەکەماندا میوان بوو، بۆیە لە ڕووی یاساییەوە ئێران مافی وەڵامدانەوەی ئەو هێرشەی هەیە.

ئێران جەختی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل تاوانباری سەرەکییە لە تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنیە، هەروەها هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی توند لە ئیسرائیل دەکەن.

ب.گ

Comments are closed.