ئیسرائیل وەڵامی هەڕەشەکانی ئێران دەداتەوە

ناوەندی هەواڵەکان

یۆئاڤ گالانت وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل وەڵامی هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێرانی دایەوە و هەڕەشەی توندی کرد و ڕایگەیاند، “ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێك بوێری بكات هێرش بكاته‌ سه‌رمان، ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی قورستر باجه‌كه‌ی ده‌دات”.

یۆئاڤ گالانت وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ یه‌كه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای زه‌مینیی وڵاتەکەی، كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی  ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌ مه‌یدانییه‌كان ڕایگەیاند، “ئه‌گه‌ر دوژمن بوێری هێرشكردنه‌ سه‌رمان بكات، ئه‌وا باجێكی قورستر ده‌دات”.

هەروەها جەختی کردەوە، “وه‌ك چۆن له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كردمان، ئه‌گه‌ر دوژمن بوێری هێرشكردنه‌ سه‌رمان بكات، ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی قورستر باجه‌كه‌ی ده‌دات”.

وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل وتیشی: “گرنگه‌ ئاماده‌كاری بۆ گواستنه‌وه‌ی خێرا له‌ به‌رگرییه‌وه‌ بۆ هێرشكردن بكرێت، ئێمه‌ش ئاماده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ خێرایی بجووڵێین بۆ هێرشكردن یان وه‌ڵامدانه‌وه‌”.

ب.گ

Comments are closed.