هاوسەرۆکانی دەم پارتی: کۆتایی بە گۆشەگیری ئیمراڵی بهێنن

ناوەندی هەواڵەکان

لە چالاکی “دەنگت بخەپاڵ ئازادیی” لەبەردەم زیندانی باکرکۆ، هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی تولای حاتەمۆغولاری و تونجەر باقرخان داوای هەڵگرتنی گۆشەگیری ئیمراڵی و ئازادکردنی زیندانییانیان کرد.

کەسوکاری زیندانییان و کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانییان و حکومدراوانی مەڕمەڕە لە چوارچێوەی کەمپەینی “ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” لەبەردەم زیندانی ژنانی باکرکۆ چالاکی “دەنگت بخەپاڵ ئازادیی”یان ئەنجام دا.

لە چالاکییەکەدا هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتمۆغولاری وتی: “بەردەوامبوونی گۆشەگیری ئیمراڵی ئاستەنگێکی مەزنە لەبەردەم چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتییانەی پرسی کورد.

وتیشی: پێویستە دەستبەجێ گۆشەگیری ئیمراڵی هەڵبگیرێت، دەبێت مامەڵەی خراپ و نامرۆڤانە بەرامبەر زیندانییان و بەتایبەت زیندانییانی نەخۆش کۆتایی بێت”.

لای خۆیەوە هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان ڕایگەیاند پرسی کورد سەرەکیترین پرسی وڵاتەکەیە و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەکتەری سەرەکییە لە چارەسەردا و وتی: ” عەبدوڵا ئۆجالان دەڵێت: با بە گفتوگۆ و دانوستان پرسی کورد چارەسەر بکەین.”

لە کۆتاییدا باقرخان وتی: “گۆشەگیری هەڵبگرن و وەک ساڵی ٢٠١٥، بۆ چارەسەری پرسی کورد لەسەر مێزی گفتوگۆ و دانوستان دابنیشن، لەگەڵ موەکیلەکان دابنیشن، وەرن با وەک مرۆڤ وتوێژ بکەین”.

ب.گ

Comments are closed.