ناوەندی هەواڵەکان
لە مەڕاسیمێکی شکۆداردا، ئەو گەریلایانەی لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ساڵی ٢٠١٧ لە هەرێمی ئاڤاشین شەهیدبوون، لە شاری بێلی سویسرا بەبیرهێنرانەوە.
بە پێشەنگایەتی دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدانی سویسرا (کۆماو) لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی بێل لە سویسرا، بۆ گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار شەڤین ئازاد (ئۆزلەم بەرفە) و عەلی چیچەک جودی (حاجی سەزەر) و سارا زاگرۆس (لەیلا ئاڤجی) کە ٢٧ـی تەمووزی ٢٠١٧ لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهیدبوون، چالاکییەکی یادکردنەوە ئەنجامدرا، لە مەڕاسیمەکەدا بنەماڵەی شەڤین ئازاد و ساریا ڕۆناهی زاگرۆس و چەندین کەس ئامادەبوون.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، هاوسەرۆکی ناوەندی جڤاکی کورد دیموکراتیکی بێل، ئەحمەد کایا ڕایگەیاند لەسایەی شەهیدان تێکۆشان گەیشتووەتە ئەم قۆناغە و خاوەنداری لە شەهیدان دەکەین.
لەسەر ناوی کۆماو موستەفا کاراهان ڕایگەیاند، بنەماڵەی بارزانی هاوکارییەکی بێسنووری دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەکات، ئەمە شەرمەزارییەکی مەزنە و وتی: “بە توندی ئەو هێزانە شەرمەزار دەکەین، کە هاوکاری داگیرکەران دەکەن، دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیەوێت لە چوار پارچەی کوردستان دەسکەوتەکانی کوردان لەناوببات، ئەو کەسانە بەڕێزەوە بیردەهێنینەوە کە دژی ئەم هێرشانە بەرخۆدان دەکەن و شەهید دەبن”.
چالاکوانی یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە-سە) سۆزدار سیدار تیشکی خستەسەر بەرخۆدانی گەریلا بەرامبەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک و وتی: “ڕێبەر ئاپۆ گوتبووی “پەکەکە پارتی شەهیدانە”، لە هەموو گۆڕەپانێک هێرش هەیە، بەڵام هێرشی هەرە مەزن دژی گەریلاکانمان ئەنجام دەدرێت، چونکە گەریلاکان مەزنترین بەرخۆدان دەکەن، پێویستە لە هەموو جێگەیەک بەگوێرەی ئەم بەرخۆدانە، درێژە بە تێکۆشان بدەین”.
ب.گ
Comments are closed.