ناوەندی هەواڵەکان
ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و شاعیران و خوێنەرانی شاعیری گەورەی کورد شێرکۆ بێکەس، لەسەر گڵکۆکەی ١١ـەمین ساڵیادی ژیانئاواییان بەرز ڕاگرت.
ئێوارەی ئەمڕۆ، لەسەر مەزاری شاعیری دیار و گەورەی کورد شێرکۆ بێکەس، بە مەڕاسیمێک ١١ـەمین ساڵیادی کۆچی دوایی ئەو شاعیرەیان بەرز ڕاگرت.
سەرەتایی مەڕاسیمەکە بە پارچە موزیکێکی گرووپی موزیکی ‘لوڕ’ دەستی پێ کرد، هاوکات تاجەگوڵینە لە سەر مەزارکەی دانرا، پەردە لە سەر نوێترین پەیکەری شاعیری کۆچکردوو لادرا و چەندین وتار و پارچە موزیک و شیعر و چالاکی هونەریی و ڕۆشنبیریی جیاواز پێشکەش کرا.
هەروەها هۆنراوەکانی شێرکۆ بێکەس لەلایەن هەڵۆ شیرکۆ بێکەسی کوڕییەوە خوێندرانەوە و ڕایگەیاند، مانگی ئەیلوول مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس دەکرێتەوە لە شاری سلێمانی.
ب.گ
Comments are closed.