ناوەندى هەواڵەکان
نەخۆشخانەى سمارت بڵاوى کردەوە، کیسی ڕژێنی پاراسایرۆید (کالسیۆم) کە دروست بوونی لە ملدا دەگمەنە، دەکرێت لە هەموو تەمەنێکدا بە تایبەت تەمەنی ٤٠ بۆ ٦٠ ساڵی لە هەردوو ڕەگەز ڕوو بدات، دەشڵێن، دەرکەوتنی کیسی ڕژێنی پاراسایرۆید لە ناوەندی سییەکان بە حاڵەتێکی زۆر دەگمەن دادەنرێت.
نەخۆشخانەى سمارت لەبارەى کیسی ڕژێنی پاراسایرۆید لە ناوەندی سییەکان ڕاگەیەندراوێکى بلاوکردەوە و تێیدا زانیارى لەبارەى حاڵەتەکەوە دەخاتەڕوو، کە دەقەکەى بەمجۆرەیە:-
کیسی ڕژێنی پاراسایرۆید (کالسیۆم) کە دروست بوونی لە ملدا دەگمەنە، دەکرێت لە هەموو تەمەنێکدا بە تایبەت تەمەنی ٤٠ بۆ ٦٠ ساڵی لە هەردوو ڕەگەز ڕوو بدات.
ژنێکى تەمەن ٤٦ ساڵ بەهۆی هەبوونی نیشانەی قووتدانی بە زەحمەت بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک سەردانى کردین لە دوای بینینی لە لایەن پزیشکی پسپۆڕ و ئەنجامدانی کۆمەڵێک پشکنین لەوانە سۆنەر و سیتی سکان دەرکەوت کە کیسێک لە ناوەندی سییەکان و نزیک لە سورێنچکی هەیە، کە گۆمان دەکرا کیسی سورێنچک بێت.
بڕیاردرا بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بە نازوور (VATS) و لابردنی تەواوی کیسەکە، ئەنجامی پشکنینی شانەزانی دەریخست کە کیسی ڕژێنی پاراسایرۆیدە.
دەرکەوتنی کیسی ڕژێنی پاراسایرۆید لە ناوەندی سییەکان بە حاڵەتێکی زۆر دەگمەن دادەنرێت لە فەرهەنگی پزیشکیدا، کە تا ئێستا تەنها چەند حاڵەتێک لە جیهاندا ڕاپۆرت کراوە.
ئ.م
Comments are closed.