ناوەندی هەواڵەکان
میدیای فەرمی کۆریای باکوور بڵاوی کردەوە، کیم ئۆن جون سەرۆکی وڵاتەکەمان سەرپەرشتی مەراسیمێکی کرد، کە تیایدا ٢٥٠ سەکۆی نوێی هەڵدانی مووشەکی بالیستی نمایشکرا، دەشڵێن، ئەو سەکۆیانە درووستکراوی وڵاتانی خۆمانن و ڕادەستى سوپا کراون و سەرجەمیان لە نزیک سنوورەکانی کۆریای باشوور جێگیر دەکرێن.
میدیای فەرمی کۆریای باکوور هەواڵى مەراسیمی نمایشکردنی ٢٥٠ سەکۆی نوێی هەڵدانی مووشەکی بالیستی بە سەرۆکایەتی کیم ئۆن جون بڵاوکردەوە.
میدیای فەرمی کۆریای باکوور بڵاوی کردەوە، کیم ئۆن جون سەرۆکی وڵاتەکەمان سەرپەرشتی مەراسیمێکی کرد، کە تیایدا ٢٥٠ سەکۆی نوێی هەڵدانی مووشەکی بالیستی نمایشکرا.
دەشڵێن، ئەو سەکۆیانە درووستکراوی وڵاتانی خۆمانن و ڕادەستى سوپا کراون و سەرجەمیان لە نزیک سنوورەکانی کۆریای باشوور جێگیر دەکرێن.
جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا کۆریای باکوور سەدان باڵۆنی پڕ لە خاشاک و زبڵی ڕەوانەی خاکی کۆریای باشوور کرد و لە دواهەمینیاندا باڵۆنەکان بەسەر کۆشکی سەرۆکایەتی سیئۆلدا بەربوونەوە.
ڕ.ش
Comments are closed.