ناوەندى هەواڵەکان
ئەحمەد فاتیح ڕایگەیاند، یەکێتی دەنگی یەکەمی کەرکووکى بەدەستهێناوە و هیچ بڕیارێکی سیاسی بەبێ ئەو حزبە لە کەرکووک سەرکەوتوو نابێت، دەشڵێت، تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەنێوان لایەنەکاندا نییە بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستەکانی پارێزگاری کەرکووک و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاکە.
لە ئێستادا بەپێی یاسا تەنها شەش رۆژ لەبەردەم لایەنەکانی کەرکووکدا ماوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی شارەکە و لەوبارەوە ئەحمەد فاتیح ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک لە فراکسیۆنى یەنەکە بەمجۆرە بۆ میدیاى فەرمى حزبەکەى دواوە.
ئەحمەد فاتیح رایگەیاندووە، تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەنێوان لایەنەکاندا نییە بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستەکانی پارێزگاری کەرکووک و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاکە.
وتوشیەتى، یەکێتی دەنگی یەکەمی کەرکووکى بەدەستهێناوە و هیچ بڕیارێکی سیاسی بەبێ ئەو حزبە لە کەرکووک سەرکەوتوو نابێت.
باسى لەوەشکردووە، هەتا ١١ـی مانگ کات ماوە لەبەردەم لایەنەکان بۆ ئەوەی حکومەتی خۆجێی کەرکوک پێکبهێنرێت.
ئەوەشى خستەڕوو، ئێمە هەر لەسەرەتاوە، پێش ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان داوامان کرد، کە کورد بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکە بکات، بەڵام هەندێک لەلایەنە کوردییەکان ئەو داوایەی ئێمەیان رەتکردەوە.
رۆژی ١٨-١٢-٢٠٢٣ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ١٥ پارێزگای عێراق ئەنجامدرا و لەماوەی نۆ مانگی رابردوودا تەنها لە پارێزگای کەرکووکە کە نەتوانراوە حکومەتی خۆجێی پێکبهێنرێت.
ئ.م
Comments are closed.