سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا گەیشتە تاران

ناوەندی هەواڵەکان

نووسینگەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا بڵاوی کردەوە، کەمێک پێش ئێستا سێرگی شۆیگۆ سکرتێری ئەنجوومەنەکەمان گەیشتووەتە تارانی پایتەختی ئێران، دەشڵێن، لە سەردانەکەیدا شۆیگۆ چاوی بە سێ سەرکردەی ئێران دەکەوێت لە ناویاندا سەرۆکی نوێی ئێران و تێیدا تاوتوێی پرسەکانی ئاسایشی جیهانی و ناوچەیی دەکەن.

نووسینگەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا دەربارەی سەردانی سێرگی شۆیگۆ سکرتێری ئەنجوومەنەکە بۆ تارانی پایتەختی ئێران ڕاگەیانداروێکی بڵاوکردەوە.

نووسینگەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا بڵاوی کردەوە، کەمێک پێش ئێستا سێرگی شۆیگۆ سکرتێری ئەنجوومەنەکەمان گەیشتووەتە تارانی پایتەختی ئێران.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە سەردانەکەیدا شۆیگۆ لەلایەن مەسعود پزیشکیان سەرۆکی ئێرانەوە پێسوازی لێ دەکرێت و هەروەها چاوی دەکەوێت بە هاوتا ئێرانییەکەی، عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان و محەمەد باغری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران.

باس لەوەشکراوە، لە میانەى کۆبونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى ئێران تاوتوێی پرسەکانی ئاسایشی جیهانی و ناوچەیی دەکرێت، هەروەها باسی کۆمەڵێک بابەتی بەرفراوانی هاوکاری نێوان ڕووسیا و ئێران دەکرێت، لەوانەش ئەمنی و ئابووری.

جێگای ئاماژەیە، ئەم سەردانەی بەرپرسەکەی ڕووسیا لە لەکاتێکدایە شەش ڕۆژ لەمەو بەر ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی مەکتەبى سیاسی حەماس لە تاران کوژرا، لەو وادە بەدواوە سەرکردە و بەرپرسەکانی ئێران بە بەردەوامی هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل دەکەن، ئیسرائیلیش بەردەوام ئامادەکاری دەکات بۆ بەرگریکردن لە هێرشی چاوەڕوانکراوی ئێران.

ڕ.ش

Comments are closed.