کۆمپانیایەکی ئەڵمانی گەشتە ئاسمانییەکانى بۆ ئێران و عێراق ڕاگرت

ناوەندی هەواڵەکان

کۆمپانیای فڕۆکەوانی لۆفتزانسای ئەڵمانی بڵاوی کردەوە، بەهۆی زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە تا ٧ـی ئەم مانگە سەرجەم گەشتەکانمان بۆ هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران ڕادەگرین.

ئەمڕۆ کۆمپانیای فڕۆکەوانی لۆفتزانسای ئەڵمانی سەبارەت بە ڕاگرتنی گەشتەکانیان بۆ ئێران و عێراق ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەهۆی زیادبوونی گژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە تا ٧ـی ئەم مانگە سەرجەم گەشتەکانمان بۆ هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران ڕادەگرین.

ئەوەش هاتووە، گەشتەکانمان بۆ عەممان و هەولێریش تا هەمان بەروار ڕادەگرین، هەروەها ئەو گەشتانەشی بەرەو تەلئەبیب و تاران و بەیروت دەچوون تا ١٢ـی ئاب ڕادەگیرێن.

جێگای ئاماژەیە، بەهۆی هەڕەشە بەردەوامەکانی ئێران و ئیسرائیلەوە باردۆخێکی ئەمنی ناهەموار لە ناوچەکەدا هەیە، بەپێی ووتەی بەرپرسانی ئێران، پێشبینی هێرشکردنە سەر تەلئەبیب هەیە لەلایەن ئەو وڵاتەوە.

ڕ.ش

Comments are closed.