یەمەن… بەهۆى گەمارۆی حوسییەکانەوە هەزاران کەس بوونەتە قوربانی

ناوەندی هەواڵەکان

ناوەندی ئەمریکی بۆ دادپەروەری “ئەی_سی_جی” بڵاوی کردەوە، لە مانگی ئاداری ساڵی ٢٠١٥ تاوەکو مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣، بەهۆی گەمارۆ و پێشێلکاری حوسییەکانەوە بەرامبەر خەڵکی پارێزگای تەعز، کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن ١٠ هەزار و ٦٢٣ کەس بوونەتە قوربانی.

ناوەندی ئەمریکی بۆ دادپەروەری “ئەی_سی_جی” ئاماری نۆ ساڵی قوربانییەکانی گەمارۆی حووسییەکانی لە پارێزگای تەعزی یەمەن بڵاوکردەوە.

ناوەندی ئەمریکی بۆ دادپەروەری “ئەی_سی_جی” بڵاوی کردەوە، لە مانگی ئاداری ساڵی ٢٠١٥ تاوەکو مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣، بەهۆی گەمارۆ و پێشێلکاری حوسییەکانەوە بەرامبەر خەڵکی پارێزگای تەعز کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن ١٠ هەزار و ٦٢٣ کەس بوونەتە قوربانی.

دەشڵێن، جۆری پێشێلکارییەکان پێکهاتوون لە، بۆردومانکردن، چاندنی بۆمبی چێندراو لە کێڵگەکان، کوشتنی هاوڵاتیان لە ڕێگەی نیشانەشكێنەوە، ئەو ڕووداوە هاتوچۆیانەی بەهۆی داخستنی ڕێگاکان لەلایەن حوسییەکان درووستبوون، ڕفاندن و ئەشکەنجەدانی هاوڵاتیانی مەدەنی.

باس لەوەشکراوە، لە دەرئەنجامی ئەم پێشێلکارییانەدا سێ هەزار و ٤٥٥ هاوڵاتی کوژران و حەوت هەزار و ١٦٨ برینداربوون ، هەروەها لە ١٧ ناوەندی ئیداری سەر بەپارێزگای تەعز ٤٤ هەزار و ٧٤٩ خێزان ئاوارەبوون کە دەکاتە ٢١٤ هەزار ٦٩٣ ئاوارە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەو ژمارەیە دوو هەزار و ٩٨٥ منداڵ و هەزار و ٢٣١ ژن کوژراون.

باسی لەوەشکرد، لە شاخی حەبەش و ناوچەکانی مەقبەس و سەبر مەوادم و گوندەکانی دیکەی سەر بە پارێزگاکە، حوسییەکان ٢٢ گوندیان بە هاوڵاتیان چۆڵکردووە.

جێگای ئاماژەیە، لە ڕۆژی ١٥ـی نیسانی ئەمساڵدا ئیدیم وسۆرنۆ بەڕێوەبەری نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی (OCHA) ڕایاگەیاندبوو، بەهۆی گەمارۆوە پەتای کۆلێرا بە شێوەیەکی نیگەرانکەر لە یەمەن دەرکەوتووە و بە خێرایی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان بڵاوبووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر لە ١١ هەزار حاڵەتی گومانلێکراو، لەو ناوچانەدا تۆمارکراون و ٧٥ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

ڕ.ش

Comments are closed.