لە شوێنی هەنیە سینوار کرا بە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس

ناوەندی هەواڵەکان

بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، لە شوێنی ئیسماعیل هەنیە،  یەحیا ئیبراهیم سینوار کرا بە سەرۆکی مەکتەبی ساسیی حەماس.

لە پاش ئەوەی ٣١ـی تەمووز، ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە هێرشێکی ئیسرائیلدا خۆی و پاسەوانێکی لە تارانی پایتەختی ئێران کوژران، ئەمڕۆ بزووتنەوەی حەماس کەسێکی نوێیان وەک شوێنگرەوەی ڕاگەیاند.

بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشکرای کردووە، لە شوێنی ئیسماعیل هەنیە، یەحیا ئیبراهیم سینوار کرا بە سەرۆکی مەکتەبی ساسیی حەماس.

هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند، هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ، لە پاش ڕاوێژێکی چڕ و پڕ لە ئاستی باڵای بزووتنەوەکەوە هاتووە.

بەگوێرەی پەیڕەوی حزبەکە، ئەندامانی ئەنجوومەنی ڕاوێژکاریی حەماس کە لە ٥٠ کەس پێکدێن دەتوانن سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی هەڵبژێرن.

ب.گ

Comments are closed.