ناوەندی هەواڵەکان
لەسەر بانگەوازی هاوبەشی ئەنجوومەنی دەست-دان و ناڤ-بەرلین لەبەردەم کونسوڵخانەی عێراق، دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک و خیانەتی پەدەکە خۆپیشاندانێک ئەنجام درا.
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، لەبەردەم کونسوڵخانەی عێراق، دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک و خیانەتی پەدەکە چالاکی خۆپیشاندان بەڕێوەچوو.
پێش چالاکییەکە شاندێکی ناڤ-بەرلین یاداشتێکی نووسراوی تایبەت بە داخوازییەکانیان ڕادەستی کونسوڵخانەکە کرد و تاجەگوڵینەی ڕەشیان لەبەردەم کونسوڵخانەکە دانا.
تێیدا ئاماژە بەوە کرا، پەدەکە ڕێککەوتنی ئابڕووبەرانەی لەگەڵ تورکیا ئەنجامداوە و دژی بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد وەستاوەتەوە، لەبری پاراستنی گەلی کورد، هاوکاری داگیرکەران دەکات و ڕایانگەیاند: “پێویستە دەستبەجێ کۆتایی بەم خیانەتە بهێنرێت! جڤاکی کوردی ڕێگە نادات پەدەکە بەرژەوەندی خۆی لەسەر ئازادی و ئاسایشی گەلەکەمان بەدەست بهێنێت.
ئاماژەیان بەوەشدا، حکومەتی عێراق بە نەرمینواندن بەرامبەر هێرشە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق، سەروەری خۆی لەبەرچاو نەگرت، ئەم سەرشۆڕکردنە بۆ تورکیا قەبووڵ ناکرێت، داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت و سەروەری عێراق بپارێزێت”.
هەروەها جەختکرایەوە، لە سەرەتای داگیرکارییەکەوە ٣٨١ بۆردوومان ئەنجامدراوە و زیاتر لە ٨٠٠ هێکتار زەوی کشتوكاڵی سوتاوە و هەزاران کەس لە ماڵەکانیان دوورخراونەتەوە، گوترا: “پێویستە حکومەتی عێراق دژی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورک ڕێکار بگرێتەبەر و سەروەریی خۆی بپارێزێت”.
لە تەواوی چالاکییەکەدا درووشمی “بەڵێ بۆ هاوپشتی نێونەتەوەیی” و “بمرێ خیانەت” بەرزکرایەوە.
ب.گ
Comments are closed.