لە قەرەداغ ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و هێشتا کۆنترۆڵ نەکراوە

ناوەندی هەواڵەکان

لە شارۆچکەی قەرەداغ ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی شاردەێی سەنگاو و سێوسێنان سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن و تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.

سەرچاوەیەک لە بنکەی ئاگرکوژێنەوەی شارەدێی سەنگاو بە ئاژانسی هەواڵیی ڕۆژ نیوزی ڕاگەیاند، لە کاتژمێر ١١ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە، لە نزیک بازگەی قۆپی قەرەداخ ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی شارەدێی سەنگاو بە هاوکاری تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی سێوسێنان، سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد، سێ جار ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە، بەڵام دووبارە درووست بووەتەوە بەهۆی سەختی شوێنی ئاگرەکە نەتوانراوە تا ئێستا کۆنترۆڵ بکرێت.

سەبارەت بە هۆکاری ئاگرەکە و زیانەکانی ئەو سەرچاوەیە وتی: پێدەچێت بە دەستی ئەنقەست نەبووبێت و بەهۆی پریشکی ئاگر یان فڕێدانی جگەرەوە بوو بێت، کە بەهۆیەوە بە نزیکەیی ٤٠ دۆنم لە پووش و پاوان و داری بەڕوو سووتاوە.

ب.گ

Comments are closed.