ناوەندی هەواڵەکان
تۆڕی هەواڵیی عێراق بڵاوی کردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی فیدڕاڵی لە ناوچەی حەی تاریقی بەغدا دوو کەسی دەستگیرکردووە، کە تۆمەتبارن بە دەستدرێژیکردنە سەر دوو منداڵی کچ، کە تەمەنیان پێنج ساڵە.
تۆڕی هەواڵیی عێراق سەبارەت بە دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار کە دەستدرێژیان کردووەتە سەر دوو منداڵ لە بەغدا بەم شێوەیە زانیاری خستەڕوو.
تۆڕی هەواڵیی عێراق بڵاوی کردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی فیدڕاڵی لە ناوچەی حەی تاریقی بەغدا دوو کەسی دەستگیرکردووە، کە تۆمەتبارن بە دەستدرێژیکردنە سەر دوو منداڵی کچی تەمەن پێنج ساڵ.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دوو کەسە یەکێکیان تەمەنی ٤٨ ساڵە و ئەوی دیکەشیان تەمەنى ٢٤ ساڵە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، هێزە شیعەکانی پەرلەمانی عێراق هەمووارێکیان بۆ یاسای باری کەسی پێشکەشکردووە، کە مافی دایەنیکردن لە دایک دەسەنێتەوە، هەروەها هاوسەرگیریپێکردنی منداڵانی تەمەن ٩ ساڵ دەشەرعێنێت.
جێگاى ئاماژەیە، یاساناسان و چالاکوانانیش بەردەوام جەخت لەوە دەکەنەوە، کە ئەو یاسایە پێشێلی مافی ژن و منداڵانە و کۆمەڵگەش بەرەو لێکترازان و زیادبوونی توندوتیژیی تێیدا دەبات، لێکەوتە خراپەکانی ئەم یاسایە لە ئێستاوە دەرکەوتووە و پێشبینی دەکرێت بەهۆیەوە پێشێلکاریی و دەسترێژییەکانی منداڵان زیاتر ڕوو لە هەڵکشان بکات.
ڕ.ش
Comments are closed.