ئەمریکا: لە هیچ هێرشێک خۆشنابین

ناوەندى هەواڵەکان

لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا لەبارەی ھێرشکردنە سەر ھێزەکانیان لە عێراق ڕایگەیاند، ھێرشکردنە سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد لە عێراق پێشھاتێکی مەترسیدارە لە ناوچەکە، دەشڵێت، لە ھیچ ھێرشێک خۆشنابین، کە بکرێتە سەر ھێزەکانمان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

لوئەید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا بەمجۆرە لەبارەى هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکانیان لە عێراق زانیارى خستەڕوو.

لوئەید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، ھێرشکردنە سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد لە عێراق پێشھاتێکی مەترسیدارە لە ناوچەکە.

دەشڵێت، لە ھیچ ھێرشێک خۆشنابین، کە بکرێتە سەر ھێزەکانمان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

ئەوەش لەکاتێکدایە، کە لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا سێ جار هێرشکراوەتە سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و بەھۆیەوە حەوت سەربازی ئەمریکی برینداربوون.

ئ.م

Comments are closed.