لە ماوەی نۆ مانگدا حوسییەکان هێرشان کردووەتە سەر ١٧٠ کەشتى

ناوەندی هەواڵەکان

حوسییەکان بڵاویان کردەوە، لە ماوەی نێوان مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ مانگی تەمموزی ئەمساڵ ١٧٠ کەشتیمان لە دەریای سوور، دەریای عەرەبی، دەریای ناوەڕاست و  زەریای هیندی کردووەتە ئامانج.

حوسییەکان دەربارەی هێرشەکانیان بۆسەر کەشتیەکانى ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە دەریای سوور ئاماری نۆ مانگیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ماوەی نێوان مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ مانگی تەمموزی ئەمساڵ ١٧٠ کەشتیمان لە دەریای سوور، دەریای عەرەبی، دەریای ناوەڕاست و  زەریای هیندی کردووەتە ئامانج.

باسیان لەوەشکردووە، لەوانەش ٤١ کەشتییان ئیسرائیلی بوون و ٧٢ یان ئەمریکی بوون و هەروەها، ١٢ـی دیکەیان بەریتانی بوون.

حوسییەکانی یەمەن کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانییان لێدەکرێت، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوەوە، لە ڕێگەى مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە دەستیان کردووە بە هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان، تا ئێستاش دوو کەشتى ژێر ئاوکەوتوون و هەروەها دەستیان گرتووە بەسەر کەشتییەکی دیکەدا و سێ کارمەندی کەشتییەکانیشییان کوشتووە.

ڕ.ش

Comments are closed.