بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە

ناوەندى هەواڵەکان

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٤ ملیۆن و ٢٨٠ هەزار  ٧٤٩ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٢ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦١ ملیۆن ٦٨٠ هەزار و ٧٤٩ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٤ ملیۆن و ٢٨٠ هەزار و ٧٤٩ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٢ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦١ ملیۆن و ٦٨٠ هەزار و ٧٤٩ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٩ هەزار و ٨٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .

ئ.م

Comments are closed.