ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق: هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگا ڕەتدەکەینەوە

بەغدا

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراقەوە ڕایگەیاند، تا ئەم ساتە ئەنجوومەنەکە ڕازی نییە یاساى باری کەسی هەموار بکاتەوە، دەشڵێت، لەبەرئەوەی هەموارە نوێیەکە ڕێگە بە هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگا دەدات، ئەم بابەتە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە ڕەتدەکرێتەوە.

سەبارەت بە هەڵوێستی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق لەبارەى هەواکردنەوەى یاساى بارى کەسى سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجوومەنەکەوە بەم شێوەیە زانیاری بە “ڕۆژنیوز”دا.

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند، هەرچەندە هەمواری یاساکە نەخراوەتە بەردەم ئەنجوومەنەکەمى دادروەرى لەلایەن پەرلەمانەوە، بەڵام ئەو ئەنجوومەنە تا ئەم ساتە ڕازی نییە یاساى باری کەسی هەموار بکاتەوە.

دەشڵێت، لەبەرئەوەی هەموارە نوێیەکە ڕێگە بە هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگا دەدات، ئەم بابەتە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە ڕەتدەکرێتەوە.

لە کۆتایشدا باسی لەوەش کردووە، ڕەنگە بەهۆی نەناردنی یاساکەوە لەلایەن پەرلەمانەوە ئاڵۆزی دروست ببێت لە نێوان پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی باڵای دادوەریدا.

ئەمە لە کاتێکدایە، هەر لە ئەمڕۆدا بەشێک لە ژنانی تۆڕی ١٨٨ لەگەڵ فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆبوونەوە، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە تێپەڕاندنی ئەو یاسایە لە پەرلەمانی عێراق.

هێزە شیعەکانی پەرلەمانی عێراق هەمووارێکیان بۆ یاسای باری کەسی پێشکەش کردووە، کە مافی دایەنیکردن لە دایک دەسەنێتەوە، هەروەها هاوسەرگیریپێکردنی منداڵانی تەمەن نۆ ساڵ دەشەرعێنێت، یاساناسان و چالاکوانانیش بەردەوام جەخت لەوە دەکەنەوە، کە ئەو یاسایە پێشێلی مافی ژن و منداڵانە و کۆمەڵگەش بەرەو لێکترازان و زیادبوونی توندوتیژیی تێیدا دەبات.

ڕ.ش

Comments are closed.