ناوەندی هەواڵەکان
میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویان کردەوە، چەتەکانی دەوڵەتی تورک هاوڵاتییەکی تەمەن ٥٢ ساڵیان لە شارۆچکەی جندریسەی سەر بە کانتۆنی عەفرین ڕفاندووە.
میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەربارەی ڕفاندنی هاوڵاتییەکی سنوورى عەفرین بەمشێویە زانیارییان خستەڕوو.
میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویان کردەوە، چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە شارۆچکەی جندریسەی سەر بە کانتۆنی عەفرین هاوڵاتییەکیان بەناوی ڕەشید شوکری ڕەشید ڕفاندووە.
باسیان لەوەشکردووە، ئەو هاوڵاتیە تەمەنی ٥٢ ساڵە و لە نانەواخانەی ئۆتۆماتیکی عەفرین کار دەکات.
جێگایى ئاماژەیە، تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانى تا دێت لە ناوچە داگیرکراوەکان زیاتر دەبن، کە خۆی دەبینێتەوە لە تێکدانی ئاسایش، بڕینەوەی دار، کوشتن، ڕفاندن، دزی و تاڵانی ماڵ و موڵکی کۆچبەران، دەیەوێت بەو ڕێبازە دیمۆگرافیای ناوچەکە بگۆڕێت و دانیشتووانی ڕەسەنی ناوچەکە کە هێشتا لەو ناوچەیە ماونەتەوە ئاوارە بکات و لە جێی ئەوانە چەتەکانی نیشتەجێبکات.
ڕ.ش
Comments are closed.