ناوەندی هەواڵەکان
بەپێی زانیارییەکان کەمێک پێش ئێستا بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لە دەوروبەری گوندی گوهەرزێ لە پارێزگای دهۆک ئاگرێکی بەرفراوان کەوتووەتەوە.
کەمێک پێش ئێستا دەوڵەتی تورک بۆردوومانی سنووری گوندی گوهەرزێ سەر بە شارەدێی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کرد و بەهۆیەوە ئاگرێکى فراوان لە سنوورەکە کەوتەوە.
هەر بەپێی ئەو زانیارییانە، ئاگرەکە تەنها ٥٠٠ مەتر دوورە لە ماڵی هاوڵاتییانی گوندەکەوە.
جێگای ئاماژەیە، تەنها لەم لەشکرکێشیی و هێرشە کۆتاییەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سنووری پارێزگای دهۆک، ١٨٤ خێزان زێدی خۆیان بەجێهێشتووە و نزیکەی ڕووبەری ٨٣٠ دۆنم لە ڕەز و باخى هاوڵاتییان سووتاون، لەگەڵ ئەوەشدا نۆ بارەگای سەربازیی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دامەزرێندراوە، تا ئێستاش هیچ لایەنێکی فەرمی کاردانەوەی لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا نەنواندووە.
ڕ.ش
Comments are closed.