لە ئەڵمانیا بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان خۆپیشاندان کرا

ناوەندی هەواڵەکان

کوردان و ئازادییخوازان، لە شاری دوسڵدۆرفی ئەڵمانیا، لەبەردەم بینای پارتی سەوز، بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.

فیدراسیۆنی جڤاکی ئازادی میزۆپۆتامیا (فەد-مەد) لەبەردەم بینای پارتی سەوز لە شاری دوسڵدۆرف کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا سزای دیسپلین و قەدەغەی دیدار و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار کرا و ناڕەزایەتی بەرامبەر بێدەنگی پارتی سەوز نیشان درا، کە هاوبەشی حکومەتی ئەڵمانە.

کوردستانیان و ئازادییخوازان پانکارتی “مافی مرۆڤی ڕێبەر ئۆجالان جێگەی سەودا و مامەڵە نییە”ـیان بەرزکردەوە و بێدەنگییان بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلی کورد شەرمەزار کرد.

لە چالاکییەکەدا بەرپرسی  پارتی سەوزی ویلایەتی وێڵزی باشووری نوێ هاتە بەردەم بیناکە و لەگەڵ بەرپرسانی فەد-مەد کۆبووەوە، بەرپرسانی فەد-مەد داوایان لە حکومەتی ئەڵمان و پارتی سەوز کرد، دژی گۆشەگیری هەڵوێست بنوێنن.

ب.گ

Comments are closed.